شەهیدان

فەیسەڵ خدر ڕەسول

فەیسەڵ خدر ڕەسول، ساڵی١٩٩٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای سپیندار لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەرهاد سمایل زاهیر

فەرهاد سمایل زاهیر ناسراو بە (فەرمان سمایل گەردی)، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥، لە گوندی قەلێتان لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەرمان حەمەد سەمەد

فەرمان حەمەد سەمەد، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەیسەڵ عەبدوڵا حەمەد ئەمین

فەیسەڵ عەبدوڵا حەمەد ئەمین ناسراو بە (فەیسەڵ قەلێتانی)، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٨ لەگەڵ برایەک و پۆلێک پێشمەرگە بەدەستی چەکدارانی پەکەکە لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەخریە میرزا حەسەن جەعفەر

فەخریە میرزا حەسەن جەعفەر، لە ١ى تەمووزى ١٩٣٥ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندوویەتی، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

فەرەج حەسەن محەمەد ئەحمەد

شەهید فەرەج حەسەن محەمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی سیاسی خۆیدا پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن خۆفرۆشێکەوە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە بارەگادا شەهید کراون.

زانیاری زیاتر

فاروق حەمەعەلی فەرەج

شەهید فاروق حەمەعەلی، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١ بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی شەهید بووە.

زانیاری زیاتر