عەزۆ قاسم ئیبراهیم
عەزۆ قاسم ئیبراهیم (١٩٣٠-....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترعەزۆ قاسم ئیبراهیم (١٩٣٠-....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترساڵی ١٩٦٩ کە ئهوكات قوتابی بووم، لە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووم به ئهندام و ئێستاش ئهو شهرهفی ئهندامییەتیهم ماوه كه لێژنهی ناوچهی خانهقین پێیان بهخشیم. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣ له ڕێگهی لێژنه ناوچهی خانهقینەوە بووم بە پێشمهرگه لە بهتالیۆنی دووی زۆزک له ناوچهی گهڵاڵه کە ئهوكات مولازم یونس ڕۆژبهیانی فهرماندهی بهتالیۆن بوو. بارهگای بهتالیۆنی دووی زۆزک یهكهمجار له سماقۆك بوو لای مامهڕوت و عومهرئاوا له نزیكی چۆمان.
زانیاری زیاترعومەر عەزیز محەمەد وەسمان، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی ناوەندی سەربە قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان، ساڵى ١٩٨٨ بە هۆى تۆپبارانى ڕژێمى بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە گوندى وەرتێی قەزاى ڕواندز شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید عوسمان حەسەن مستەفا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ئاریانەی سەربە ناحیەی شۆڕشی قەزای کۆیەی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەهۆی بۆمبارانى سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکەى سوپاى عێراق لە گوندى بندایزان شەهید بووە.
زانیاری زیاترعوسمان خورشید، ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی کۆرەکی گچکەی سەربە ناحیەی کەسنەزانی قەزای بنەسڵاوەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ٣٠ی تەموزی ١٩٨٨ لەلایەن سەربازانى سوپاى عێراق شەهید کراوە.
زانیاری زیاترشێخ حەمەدەمین عوسمان عەبدوڵا، ناسراوە بە (عەریف شێخە)، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى ڕوستێى قەزاى چۆمان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە، ساڵى ١٩٧٧ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا دەروێش عەلی، ناسراو بە (عەبدوڵا دەروێش ئەرەدنی)، ساڵی ١٩٤٥ لە دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە. هەڵگری مەدالیای بارزانی یە.
زانیاری زیاترعەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان، ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٤ وەک پاسەوانى جەنەراڵ مستەفا بارزانی ئەرکى بینیووە، دوایی کۆچی دوایی جەنەرال مستەفا بارزانی بووتە پاسەوانی تایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.
زانیاری زیاترعەلی پیرۆ حاجی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ١٩٩٥، لە گوندی لێتان سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەبدولقادر ڕەشید میرزا، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لە دەڤەری سیدەکان لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر ساڵح خالند، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەلى تێلى کەمى ناسراو بە عەلى تێلى، ساڵى ١٩٤٥ لە گوندى بێبۆ لە ناحیەى نێروە و ڕێکانى سەر بە قەزاى ئامێدى پارێزگاى دهۆک لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، لە ١٦ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاتر