گشت بابەتەکان

عەلی خەلیل خۆشەوی

عه‌لی خه‌لیل خۆشه‌وی (١٩٢٥-٢٠١١)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی فه‌رمانده‌ی هێزی ئامێدی، فەرماندەی فەوج هەبووە، هەڵگرى میدالیای بارزانییە.

زانیاری زیاتر

عەزیز محەمەد قادر

عەزیز محەمەد قادر (١٩١٦-١٩٨١)، ناسراو بە عوزێر خەلانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

عەلی هەمزە ڕەسوڵ مەحمود

عەلی هەمزە ڕەسوڵ مەحمود، ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، لە ڕۆژی ١٦ی تەموزی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە شارۆچکەی قەسرێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

عەگید ئیبراهیم مستەفا

عەگید ئیبراهیم مستەفا، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٩٨ لە گردی خەیاتە لە دەڤەری سیدەکان، لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر