گشت بابەتەکان

عومەر باڵابەرز

عومەر قادر نادر ناسراوە بە (عومەر باڵابەرز)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕێنە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولسەمەد بەنا

عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ئیبراهیم، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ یه‌كگرتنی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

عەلی هەژار

پارێزه‌ر عه‌لی عه‌بدوڵا عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٢٤ تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌ به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك له‌سێداره‌ دراوه‌.

زانیاری زیاتر

عەلی عەسکەری

عه‌لی عه‌بدوڵا ڕەزا، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ١٠ شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی هێزی دەشتی هەولێر.

زانیاری زیاتر

عەونی یوسف

عەونی یوسف ئەحمەد قاسم، ناسراو به‌ عه‌ونی قازی، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای ئاڵۆزبوونی بارودۆخی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی به‌عس په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.

زانیاری زیاتر

عەبدولعەزیز حەمەد مەولود چاوە

عەبدولعەزیز حەمەد ناسراوە بە (عەزیزە سۆر)، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی مەفرەزەی چالاکی ناوشار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لەناو شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و شەهیدیان کردووە.

زانیاری زیاتر

عەلی حەمدی

عەلی حەمدی موسا عه‌باس، ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

عەبدولحسێن فەیلی

عه‌بدولحسێن عه‌لی عه‌لوش، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دوورخراوه‌‌ته‌وه‌.

زانیاری زیاتر