عەبدولڕەحمان موفتی تهیب
عەبدولڕەحمان موفتى تەیب (.....،١٩٩٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ڕاوێژکارى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بووە، لە کۆنفرانسى باکۆ بووە ئهندامی سهركردایهتی سیاسی له كوردستانی عێراق.
زانیاری زیاترعەبدولڕەحمان موفتى تەیب (.....،١٩٩٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ڕاوێژکارى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى بووە، لە کۆنفرانسى باکۆ بووە ئهندامی سهركردایهتی سیاسی له كوردستانی عێراق.
زانیاری زیاترعارس خانۆ حسێن (١٩١٢-١٩٩٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا ڕەزا ناسراوە بە شێخ عەبدوڵا ئەندامی ڕێکخستنە نهێنییەکان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بووە، دوو ساڵ زیندانی کراوە، پلەی سەرپەل و بەرپرسی نووسینگەى (مەکتەبى عەسکەرى) سەربازی لقی یەک و پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی شوانی هەبووە، ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەلی مەحمود مرادخان کەیانی، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٨ شەهید بووە.
زانیاری زیاترلیوا عومەر میرخان غەزالی بەشداربووی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا قادۆ محەمەد، له ساڵی ١٩٣٢ له گوندی بانییه ناوچهی زێبار سهربه قەزای ئاكرێ لهدایكبووه، ههر له كۆنهوه بنهماڵهكهیان پهیوهندیان لهگهڵ بنهماڵهی شێخهكانی بارزان و تهكییهی بارزانهوه ههبوو و ئهم پهیوهندییه سهرهڕای چهندین ئاستهنگ بهڵام بهردهوامی ههبوو، ههروهكو چوون محهمهدی باپیری له زستانی ساڵی ١٩١٣ له سهری گوندی راسلعهین نزیكی ئاكرێ لهگهڵ لهشكری شههید شێخ عهبدولسهلام بارزانی له تهمهنی ١٩ ساڵی شههید بووه.
زانیاری زیاترشەهید عومەر کەریم فەتاح قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری لە گوندی حەسەنئاوا کەوتوونەتە ناو گەماڕۆی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای دەستگیرکردنیان عومەر کەریم فەتاح و سێ هاوسەنگەری فیشەکباران کراون و شەهید بوونە.
زانیاری زیاترشەهید عوسمان شەریف فەتحوڵا، لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە نزیک پردی خاسێ فیشەکی سەربازی ڕژێمی بەعسی بەرکەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید عەلی ڕەوف محەمەد، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، زیندانی سیاسی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە ناو شاری سلێمانی شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر کەریم قادر ناسراوەبە (شەهید شەماڵ)، لە خوێندن دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک ڕووباری سیروان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر عەزیز عوسمان وەهاب، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ سێ هاوسەنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی و شەهید کراون.
زانیاری زیاترعابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد، قوتابی ئامادەیی کشتوکاڵ بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور لەلایەن سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوون و بێ سەروو شوێنن، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆریان نادیارە.
زانیاری زیاتر