هەڤاڵانی بارزانی

عومەر ئاغای دۆڵەمەری

عومەرئاغا محەمەد عومەرئاغا شوان ناسراو بە (عومەر ئاغاى دۆڵەمەرى)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ ى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار بووە، هەڵگرى میدالیای بارزانی یە، لە ڕێکەوتى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٥ لە گوندى زیارەت شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش

عەبدیش ئۆمەر عەبدیش، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٦ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریی کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا دووجار برینداربووە، ساڵى ١٩٧٧ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا عیسا عیسا

عەبدوڵا عیسا عیسا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى شێتنێ لەدایکبووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٨١ لە سلێمانى لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر

عەزیز حەبیب ئەبوبەکر

عەزیز حەبیب ئەبوبەکر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٩ لە گوندى بێدارون لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى کارگێڕى و دارایى هێز بووە، ساڵى ١٩٦٩ لە ناوچەى سەنگەسەر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز چەلەبی

عەزیز مستەفا حەمەد، ناسراو بە عەزیز چەلەبى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى گۆمەشین لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٨٣ لە هەولێر کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز ساڵح عەزیز

عەزیز ساڵح عەزیز، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى لێرێ لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، دواى نسکۆى ساڵی ١٩٧٥ى شۆڕشى ئەیلوول وەکو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە، ساڵى ١٩٩٧ لە گوندى لێرێ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا سەعید ئەحمەد

عەبدوڵا سەعید ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى خەلان لەدایکبووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵاندا پێشمەرگە بووە و پلەی سەرپەلی هەبووە، ساڵى ١٩٨٩ لە مەرگەوەڕ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا سلێمان عەبدولڕەحمان

عەبدوڵا سلێمان عەبدولڕەحمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى بارزان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا دووجار برینداربووە، ساڵى ١٩٧٩ لە دیوانییە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان عه‌لی یونس

عەبدولڕەحمان عەلى یونس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریی کردووە، ماوەیەک بە ڕاگوێزراوى و دەستبەسەرى ژیاوە، ساڵى ١٩٧٧ بە ئاوارەیى و دەستبەسەرى لە باشوورى عێراق کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان گۆمەشینی

عەبدولڕەحمن مستەفا حەمەد، ناسراو بە عەبدولڕەحمان گۆمەشینى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى گۆپتەپە لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە و جێگرى فەرماندەى بەتالیۆن بووە، ساڵى ١٩٧٩ لە کۆیە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر