گشت بابەتەکان

شاهین ئیبراهیم شاهین

شاهین ئیبراهیم شاهین (١٩٢٩-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر

شاکر بەگ ئۆغز بەگ

شاکر ئۆغز زولفەقار (١٩٢١-٢٠٠٨ )، ناسراو بە شاکر بەگ ئۆغز بەگ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥)، پلەى سەرپەل و فەرماندەى هێزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەڕی شیشار ١٩٧٤

شەڕی شیشار لە پایزى ١٩٧٤ ڕوویدا نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە، کە سوپا ویستى دەست بەسەر چیاى شیشاردا لە ناوچەى بێتواتە بۆ ئەوەى دەسەڵاتى بەسەر ناوچەکانى دەوروبەردا بڕوات، بەڵام هێزى پێشمەرگە زۆر بە توندى بەرەنگارى بووە و هێرشەکەیان تێشکاند، نەیانھێشت ئەو چیایە بکەوێتە دەستى حکومەت بەڵکو هەر لە دەستى پێشمەرگە مایەوە تا نسکۆى شۆڕش ساڵى ١٩٧٥.

زانیاری زیاتر

شەڕی سوسێ ١٩٧٤

شەڕى سەربازگەى سوسێ لە ئایارى ١٩٧٤ ڕوویدا دواى ئەوەى کە حکومەتى عێراق شەڕى دژى شۆڕشى کورد ڕاگەیاند، پێشمەرگە وەک پەرچەکردار گەمارۆى خستە سەر ئەو سەربازگەیە، سوپاى عێراق بۆ تێکشکانى گەمارى پێشمەرگە و ڕزگارکردنى سەربازەکان لە سلێمانى و دوکانەوە هێرشیان ئەنجامدا شەڕێکى چەند ڕۆژى لە نێوانیاندا ڕوویدا.

زانیاری زیاتر

شۆڕشی گوڵان

شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦). ‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌ر‌شتی سەرۆک مەسعود بارزانی دژی حكوومه‌تی به‌عسی عێراق له‌ باشووری كوردستان هه‌ڵگیرسا و تا ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ به‌رده‌وام بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی زاخۆ ١٩٧٤

حکومەتى عێراق لە بەهارى ١٩٧٤ شەڕی بەسەر کوردستاندا سەپاندەوە، هێرشێکى بەربڵاوى کردە سەر شارى زاخۆ، بە مەبەستى شکاندنى گەمارۆى هێزى پێشمەگە لە سەر سەربازگەیەکى سوپا لە شارەکە، دواى چەند هەفتەیەک لە هێرشى بەردەوامى سوپا بە پاڵپشتى تانک، تۆپ و فڕۆکەى جەنگى و چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش) توانیان گەمارۆى سەر سەربازگەکە بشکێنن و بچنە ناو شارى زاخۆ.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەربەندی گۆمەسپان ئایاری ١٩٧٤

حکومەتى عێراق کە شەڕی دەستپێکردەوە ساڵى ١٩٧٤ بەجۆرێک پلانى داڕشت کە لە توانایدا هەیە بە ماوەیەکى کەم شۆڕشى کورد هەرەس پێ دێنێ، قوڕسایی هێرش و پەلامارەکانى بەئاراستەى ناوچەکانى سەرکردایەتى شۆڕش فراوان کرد، بە هۆی تواناى سەربازى زۆر و چەک و تەقەمەنى قوڕسى پێشکەوتووى لە ئاستێکى بەرز، بۆیە لە بەرەکانى شەڕ پێشڕەى بەرچاوى بە خۆوە بینى.

زانیاری زیاتر

شەڕی پردەکەی چۆمی دەرەدوینە

ئه‌و شەڕە لە سەر ڕێگاى نێوان مەیدان و دەربەندیخان ڕوویدا، کاتێک کە هێزى پێشمەرگە ویستى ڕێگا لە کاروانێکى سەربازى سوپاى عێراق بگرێت کە بە ڕێگاى جەلەولا – دەربەندیخان بەرەو بەغدا تێدەپەڕی، لە شەڕەکەدا سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو زیانێکى گیانى زۆریان پێکەوت، کاروانە سەربازیەکەش ڕۆژی یەکەم نەیتوانى تێپەڕێ بەڵکو بۆ ڕۆژى دوایی دەرباز بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی گوڵان ١٩٧٤

ئه‌و شەڕە لە گوندى گوڵان و باوەخۆشێنى ناوچەى قەرەداغ ڕوویدا لە ١٥ى نیسانى ١٩٧٤، لە نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپاى عێراق بە هەماهەنگى و هاوکارى چەکدارانى حزبى شیوعى، کە لە چەند قۆڵێکەوە دوو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى بەرگرى پێشمەرگە، بەڵام لە هەردوو هێرشەکەدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، بەڵکو هێرشەکەیان تێشکێندرا و کشانەوە سەربازگەى دەربەندیخان کە لەوێوە دەستیان بە جووڵە کردبوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی سورداش و چەند ناوچەیەکى سەربە سلێمانی

بەعسیەکان کە بۆ جارى دووەم دەسەڵاتى عێراقیان گرتەدەست یەکێک لە پلانە شەڕانگێزەکانیان کۆتایی هێنان بوو بە شۆڕشى کورد، بۆ پیادەکردنى کارنامەکەیان ساڵى ١٩٦٩ هەڵمەتێکى فراوانى هێرش و پەلاماریان بۆ سەر ناوچەکانى شۆڕشى ئەیلوول دەست پێکرد بە هاوکارى و پاڵپشتى تاقمى کۆنى مەکتەبى سیاسى، بەڵام سەرکردایەتى شۆڕش بە پلان و خۆ ڕێکخستنەوەیەکى توکمە بەرەنگاریان بوونەوە و تەواوى پلانە سەربازییەکانیان پوچەڵ کردنەوە.

زانیاری زیاتر

شەڕى دۆڵی ئاڵانە ١٩٦٩

داستانێکى دیارى شۆڕشی ئەیلوول بوو لە ١٣ى تەممووزى ١٩٦٩ لە بنارى چیاى کۆڕەک لە ڕۆژهەڵاتى خەلیفان ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنى گوندى ئاڵانە و دەست ڕۆیشتن بەسەر، دۆڵەکە ئەو هێرشەى دەست پێکرد، بەڵام بەتالیۆنى بێتواتەى هێزى پێشمەرگە زۆر بەتوندى بەرەو ڕوویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندن، ناچار بە پاشەکشە بوون بۆ خەلیفان.

زانیاری زیاتر

شەڕی باوەخۆشین ١٩٦٣

سوپاى عێراق هێرشى سەر گوندى باوەخۆشینى کرد لە نزیک دەربەندیخان لە ٤ى ئابى ١٩٦٣، لەو هێڕشەدا لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى قەرەداغ بەرەنگاری یەکتر بوونەوە، دواى دوو کاتژمێر لە شەڕو پێکدادان سوپاى عێراق دووچارى شکستێکى گەورە هات و ناچار بە پاشەکشە بوو بۆ سەربازگەى دەربەندیخان، هەروەها زیانى زۆریشى پێ کەوت.

زانیاری زیاتر