گشت بابەتەکان

سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی

سلێمان عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراوەبە (سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی بە برینداری دەستگیر کراوە و دوای یەک ساڵ و سێ مانگ لە گرتووخانەی شاری موسڵ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ساڵح پالانی

ساڵح عومەر حاجى (١٩١٥-١٩٩٣)، ناسراو بە ساڵح پالانى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح خانۆ عوسمان

ساڵح خانۆ عوسمان (١٩١٨-٢٠١٠)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح تاهیر خەزیران

ساڵح تاهیر خەزیران (١٩٢٧ -١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و جێگرى سەرلق بووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان لاچ حسێن

سلێمان لاچ حسێن (١٩١٧-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان فەقۆ حەسەن

سلێمان فەقۆ حەسەن (١٩٣٠-١٩٩٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرقۆلە بووە.

زانیاری زیاتر