گشت بابەتەکان

ساڵح یوسفی

ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها، ناسراو به‌ (سه‌یدا ساڵح- ساڵح یوسفی)، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هۆزانڤان و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی حزبی هیوای كورد بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

سامی عەبدولڕەحمان

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان خدر، ناسراو به‌ سامی، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ساڵح، دارا، ساڵی ١٩٥٧ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد بووە‌ له‌ ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٦٦ بووەته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستانی عێراق...

زانیاری زیاتر

سەید ساڵح بەرواری

ساڵح عه‌بدولخالق ڕەشید، ناسراو به‌ سەید ساڵح به‌رواری، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی تۆپخانه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

سلێمان ساڵح براخاس قادر

سلێمان ساڵح براخاس قادر ناسراوە بە (سلێمانی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەلیم عەزیز سەلیم

سەلیم عەزیز سەلیم (١٩٢٥-٢٠١١ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، سەرپەل بووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

سەلیم رەشید سەلام

سەلیم ڕەشید سەلام (١٩١٨-٢٠٠٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر