شەهیدان

سەربەست سەبری کاکۆ ‌‌حسێن

سەربەست سەبری کاکۆ حسێن لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، سەر بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٣ دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەبوغرێب کراوە. دواى ئازادبوونى، لە ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی دەکاتەوە بە مەفرەزەکانی لقی دوو. لە ساڵی ١٩٨٨ دەستبەسەر دەکرێت و دواتر شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

سەید عەبدوڵا محەمەد عەلى

عەبدوڵا محەمەد عەلى، ناسراو بە (سەید عەبدوڵا)، لە ساڵى ١٩٣٦لە حاجی ئۆمەران لەدایکبووە، لە شۆڕشى ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە مەفرەزە سەرەتاییەکانى شۆڕشى گوڵان بووە، یەکەمین شەهیدى شۆڕشى گوڵانە.

زانیاری زیاتر