گشت بابەتەکان

زاگرۆس فەتاح ئاغا

بنەماڵەکەی لە دوای نسکۆی شؤڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کوڕی شەهید فەتاح ئاغایە باوکی لە شەڕی حاجی ئومەران لە ١٩ى تشرینی دووەمی ١٩٨٠ شەهید بووە

زانیاری زیاتر

زەکیە ئیسماعیل حەقی

زەکیە ئیسماعیل حەقی میرزا ئیسماعیل، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، له‌ ١١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٢ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساڵی ١٩٥٣ بووه‌ته‌ سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی هەشتەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.

زانیاری زیاتر

زوبێر فەقۆ ئیسۆمەری

زوبێر فەقۆ حەسەن، ناسراو بە (زوبێر ئیسۆمەرى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، ساڵی ١٩٦٢ له‌ شه‌ڕی مرێبا لە پارێزگاى دهۆک شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر

زێرۆ عەزیز حەمید

زێرۆ عەزیز حەمید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٥ لە گوندى ئەرگۆش لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، زیندانیى سیاسى بووە، ساڵى ١٩٥٩ لە گوندى ئەرگۆش کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

زیاب هەسنی

زیاب زیاب عەبدوڵا، ناسراو بە (زیاب هەسنی)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵی ١٩٧٥ له‌ گوندی هه‌سنێ كۆچی دوایی كردووه‌ و هه‌ر له‌وێش به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

زیاب د‌ر زیاب

زیاب در زیاب، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان و شۆڕشى دووەمى بارزاندا خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٧٥ لە قەزاى عەفەک لە دوورخراوەیى کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

زیاد وەلی سدیق حسێن

زیاد وەلی سدیق حسێن، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ یەکێتى قوتابیانى کوردستان كردووه‌، کادری بەشی رێکخستنی ناوشاری ڕێكخراوی پیرمام بووە، له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ ڕۆڵێكی كارای هه‌بووه‌، هه‌مان ساڵ له‌ ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

زەعیم عەلی

سیاسەتمەدار و فه‌ریقی یه‌كه‌م عومه‌ر عوسمان ئیبراهیم، ناسراو به‌ مولازم عه‌لی و زه‌عیم عه‌لی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، لە کۆنگرەکانی نۆیەم ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا....

زانیاری زیاتر

زێرەڤان محەمەد عوسمان نەبی

سیاسەتمەدار زێره‌ڤان محه‌مه‌د عوسمان نه‌بی ، ناسراو به‌ زێره‌ڤان نێروه‌یی، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان بووە

زانیاری زیاتر

زرار سلێمان بەگ دەرگەڵەیى

زرار سلێمان سلێمان، ناسراو به‌ (زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی) پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٤ له‌ گوندی ماولیان له‌دایكبووه‌، لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد و لە داستانى هەندرێندا برینداربووە، ماوەیەک قائیمقامى نەغەدە بووە، ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر