گشت بابەتەکان

داستانی نێرگز ١٩٦٦

داستانى ملی نێرگز یەکێکە لەو داستانانەى کە هێزى پێشمەرگە لە دەڤەری زاخۆ لە چالاکییەکى پارتیزانیدا لە ملی نێرگزێ ئەنجامیدا، پێشمەرگەکانى هێزى زاخۆ توانیان خۆیان بگەیەننە سەربازگەیەکى سوپاى عێراق و دوو فەوجى چەکدارى بەکرێگیراوى عەرەب بە تەواوى تێکبشکێنن و دەستیان بەسەردا گرتن، لەگەڵ پێگەیاندنى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت و پاشان بەسەرکەوتوویى بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان.

زانیاری زیاتر

داستانى قەڵا(قشڵە)ى رایات

قشڵەى ڕایات قەڵایەکى سەخت و پتەو بوو لە سەردەمى پاشایەتى بنیاد نرابوو، وەک بەشێک لە پلانى حکومەت بۆ دەست ڕۆیشتن بەسەر ناوچەکەدا دیوارەکانى بە بەرد و چیمەنتۆ زۆر توکمە و قایم دروست کرابوون، بە جۆرێک گەورە و فراوان بوو جێگاى فەوجێکى سەربازى لێ دەبووە، لە دوو نهۆم و دوو بەشى سەرەکى پێکهاتبوو و چەندین ژووریان لەخۆ گرتبوو، دەرگاى سەرەکى قەڵاکە ڕووى لە ڕۆژئاوا بوو تەواوى دەوروبەرى چۆلەوانى بوو، کەوتبووە نێوان گوندەکانى خەلان و ڕایات و باوەکراوە لە دەڤەرى باڵەکایەتى.

زانیاری زیاتر

داستانى باتوفە ١٩٦٢

لە دواى تێپەڕبوونى چەند مانگێک بەسەر هەڵگیرسانى شۆڕشی ئەیلوول، حکومەتى عەبدولکەریم قاسم زنجیرەیەک هێرش و پەلامارى بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕش دەستپێکرد، بە چاوساغى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، بەڵام پێشمەرگە هەموو جارێک بەرەنگاریان دەبووە و هێرش و پەلامارەکانى تێکدەشکاندن، داستانى باتوفە کە لە ٢١ى ئایارى ١٩٦٢ ڕوویدا ماوەى ٤٥ ڕۆژ بەردەوامى هەبوو، لە ئەنجامدا حکومەت بە کۆڵێک کوژراوى ئەفسەر و سەرباز بێ دەستکەوت کشایەوە دواوە.

زانیاری زیاتر

داستانی هەندرێن

یه‌كێك له‌و شه‌ڕه‌ گرنگانه‌ى سنوورى لیواى هه‌ولێر كه‌وا كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆڕینى ڕه‌وتى ڕووداوه‌كان و شۆڕشى باشوورى كوردستان هه‌بوو، شه‌ڕى هه‌ندرێن بوو، دیاره‌ ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كانى حكومه‌ت بۆ داگیركردنى چیاى هه‌ندرێن، بوونى چه‌قى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كورد و باره‌گا و بنكه‌ى بڕیاردانى بارزانى له‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایەتى بوو.

زانیاری زیاتر

دکتۆر عەلی بابا شاوێس

عه‌لی بابا‌ ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕە‌سوڵ، ناسراو‌ به‌ دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه‌ دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌.

زانیاری زیاتر

داستانی چیای ئەزمەڕ ١٩٦٣

ئەم داستانە لە ساڵی ١٩٦٣ لە سەردەمى دەسەڵاتدارى بەعسیەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا کە بۆچوونیان وابوو ئەگەر هێرشى فراوان بۆ سەر کوردستان ئەنجام بدەن بە ماوەیەکى کەم هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول دێنن و تەواوى کوردستان دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، هەرچەندە لە شارى سلێمانى دەستیان کرد بە ڕەشبگیرى و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى بێتاوان، بەڵام نەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە تەواوى پەلامارەکانیان لە چیاى ئەزمەڕ شکستیان خوارد.

زانیاری زیاتر

دەروێش ئاغا

عه‌بدوڵا عه‌بدولڕە‌حمان حه‌مه‌ڕەشید ئیسماعیل، ناسراو به‌ دەروێش ئاغا، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٧٣ سه‌رلق بووه‌ له‌ لقی پشتیوانی هێزی خەبات،

زانیاری زیاتر

داستانی سەری ئاکرێ ١٩٦٢

سەرهەڵدانى شۆڕشى ئەیلوول و تەقینەوەى ناڕەزایی کورد لە هەمبەر بێ بەڵینى ڕژێمى عبدولکەریم قاسم (١٩٥٨-١٩٦٣)، وایکرد کە لە ماوەى چەند مانگێک چەندین شارو شارۆچكەى باشوورى کوردستان بکەوێتە دەستى پێشمەرگە و لەلایەن شۆڕشەوە بەڕێوەببرێن...

زانیاری زیاتر

دکتۆر جەرجیس حەسەن

دکتۆر جەرجیس حەسەن عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ دكتۆر جه‌رجیس، ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگره‌ی نۆیه‌م) هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵی ١٩٨٠تا ١٩٨٥ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی١ پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بووه‌.

زانیاری زیاتر

دکتۆر ناسیح غەفور

ناسیح غه‌فور ڕەمه‌زان ، ناسراو به‌ ن. بێباك، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ سنووری چالاكی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌...

زانیاری زیاتر

داستانی گەرووی عومەرئاغا

گەرووی عومەرئاغا ده‌كه‌وێته‌ باكووری ده‌شتی دیانا له‌ نێوان گونده‌كانی بادلیان له‌ باشووری و شێخان له‌ باكووری، ڕیگای سه‌ره‌كی سۆران - سیده‌كان به‌و گه‌رووه‌دا تێده‌په‌ڕی، ڕێكه‌وتی ٦ی نیسانی ١٩٦٦،‌‌ سوپای عێراق له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ هێرشی (توكل علی الله‌) بۆ سه‌ر هندرێن و زۆزك و گه‌رووی عومه‌رئاغا ده‌ست پێكرد

زانیاری زیاتر

داستانی دۆڵی هیران

پاش ئەوەی کەوا دەڤەرەکانی باڵەکایەتی و سیدەکان کەوتنە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە، مستەفا بارزانی ڕێبەری شۆڕشی کورد بە هێزێکەوە ڕووی کردە ناوچەی خۆشناوەتی، بە مەبەستی ئەوەی کەوا چالاکییەکانی شۆڕش بگەیەنێتە گشت ناوچەکانی کوردستان کە لە زاخۆوە تا خانەقین بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە.

زانیاری زیاتر