شەڕ و داستانەکان

داستانى چیای ماکۆک ١٩٧٤

حکومەتى عێراق کە بڕیارى دەستپێکردنەوەى شەڕى دایەوە دژى شۆڕشى کورد ساڵى ١٩٧٤، بە ئامادەسازییەکى بەهێز لە ڕووى سەربازییەوە هێرش و پەلامارەکانى هێنایە سەر کوردستان، شاڵاوەکان بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و زرێپۆش و هێزى ئاسمانیەوە شەو و ڕۆژ بەردەوامیان هەبوو، پێشڕەوییەکانى سوپاى عێراق لە مانگى ئاب گەیشتنە ناوچەى بێتوێن و هەڵمەتى سەربازیان بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە دەستپێکرد لە چیای ماکۆک و دەوروبەرى.

زانیاری زیاتر

داستانى بێستانە و دەشتى هەولێر ١٩٦٥

ئەم داستانە لە دەشتى هەولێر لە نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە ڕوویدا لە کۆتایی پاییزى ساڵى ١٩٦٥، سوپاى عێراق پەلامارى بنکەو بارەگاکانى پێشمەرگەی دا بۆ ئەوەى مەترسییەکانى پێشمەرگە لەسەر بیرە نەوتەکانى کەرکووک و دابەزینى مەفرەزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوشار و شارۆچکەکان کەم بکاتەوە، بەڵام سوپاى ناو براو دووچارى شکستێکى گەورە بوو زیانى گیانى و ماددى زرۆى پێکەوت و نەیتوانى ئامانجەکەى بپێکێ.

زانیاری زیاتر

داستانى گەرووى بانێ و چامە و شێروان مەزن ١٩٦٣

ئەو داستانە لە ٢٤ى ئابى ١٩٦٣ لە دەڤەرى بارزان نزیک ناحیەى شێروان مەزنى سەربە قەزاى مێرگەسۆر ڕوویدا، کاتێک کە سوپاى عێراق بە هەماهەنگى لەگەڵ چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش) مەبەستى داگیرکردنى ئەو دەڤەرەیدا بۆ ئەوەى سەرانى شۆڕشى کورد لەناو بەرێ و کۆتایی بە شۆڕشى ئەیلوول بهێنێ، هێزى پێشمەرگەش بەرەنگاریان بوونەوە و زیانى گیانى زۆریان پێگەیاندن، سەرەنجام لە ڕێگاى وتووێژ و ڕێککەوتنەوە کۆتایی بە شەڕەکە هات.

زانیاری زیاتر

داستانی چیای كێوەڕەش ١٩٧٤

ئەم داستانە لە ٢٠ى ئابى ١٩٧٤ لە چیاى كێوەڕەش ڕوویدا، کاتێک کە سوپاى عێراق دەستى بەسەر شارى ڕانیەدا گرت نەخشە داگیرکردنى کێوە بەرزەکانیشى خستە پلانى هێرش و داگیرکارییەکانى، کە شوێنى هێڵى بەرگرى پێشمەرگە بوون، لەم هێرشەدا سوپاى عێراق توانى دەست بەسەر زۆربەى کێوەکەدا بگرێت و ڕەبایە و مۆڵگەى سەربازى لێ دابمەزرێنێ.

زانیاری زیاتر

داستانی چیای سەفین نیسانی ١٩٧٤

لە حوزەیرانى ١٩٧٤ حکومەتى عێراق هێرشى کردە سەر چیاى سەفین، هەرچەندە پێشمەرگە لە بەرگریدا بوون، بەڵام بەردەوامى هێرشەکانى حکومەت و پڕچەکى سوپا و ماندوو بوونى هێزى پێشمەرگە، وایکرد کە نەتوانن درێژە بە خۆڕاگرى بدەن لەو چیایەدا، بۆیە فەرماندەکانى پێشمەرگەى ئەو میحوەرەى شەڕ بڕیارى کشانەوەیان بۆ کونەفلوسەى پشت چیاى هەورێ دا، لەوێ هێڵێکى بەرگریان دانا تا نسکۆى شۆڕش لە بەهارى ١٩٧٥.

زانیاری زیاتر

داستانى مەرگە تشرینى دووەمى ١٩٦٩

داستانى مەرگە وەک پەرچەکردارێک لە وەڵامى لەشکرکێشییەکانى سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو و چەکدارانى باڵى مەکتەبى سیاسى کۆن ڕوویدا لە ٦ى تشرینى دووەمى ١٩٦٩، لەم داستانەدا پێشمەرگە سەرکەوتنێکى گەورەى بەسەر هێزەکانى حکومەتدا تۆمار کرد، توانى دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرێت و زیانى گیانى و ماددى زۆر بە هێزەکانى حکومەت بگەیەنن.

زانیاری زیاتر

داستانى بابەگوڕگوڕ ١٩٦٩

ئەم داستانە بە فەرمانى سەرکردایەتى شۆڕش ئەنجام درا، بە سەرکردایەتى سامی عەبدولڕەحمان و چەند فەرماندەى تر، هەستان هەڵمەتێکى پێشمەرگەییان کردە سەر کۆمپانیاى نەوتى بابەگوڕگوڕ لە کەرکووک، دواى تەواوبوونى ئامادە کاریەکان لە ١ى ئادارى ١٩٦٩ دامەزراوەکانی کۆمپانیاى نەوتیان زۆر بە چڕى بە تۆپى ١٢٠ملم و ١٠٦ملم تۆپباران کرد، لە ماوەیەکى زوو ئاگر یان لە کارگەى تەرکیز هەڵسان و زیانى زۆر گەورەیان پێ گەیاند، پاشان هێزى پێشمەرگە فەرمانى کشانەوەی دا و بەبێ زیان گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان.

زانیاری زیاتر

داستانی قەرەداغ ١٩٦٨

کۆتاییەکانى ساڵى ١٩٦٨ حکومەتى عێراق بە هاوکارى و هەماهەنگى چەکدارانى باڵى مەکتەبى سیاسى کۆن هەڵمەتێکى دژوارى گەورەیان بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕشى ئەیلوول دەستپێکرد، توانیان پانتاییەکى فراوانى جوگرافى لە ناوچەکانى گەرمیان و قەرەداغ داگیر بکەن، بەڵام سەرکردایەتى شۆڕش بۆ ئازادکردنەوەى ئەو ناوچانە هێرشێکى گشتگیرى ئەنجامدا لە تشرینى دووەمى ١٩٦٩ توانى دەست بەسەر قەرەداغ و چەند ناوچەیەکى دیکەدا بگرێتەوە و هێزەکانیان لەو شوێنانە دەرپەڕێنێ.

زانیاری زیاتر

داستانى زەمبور١٩٦٥

داستانى زەمبور چالاکییەکى پارتیزانى پێشمەرگە بوو لە تەمووزى ١٩٦٥ کە سەرکردایەتى شۆڕش پلانى بۆ داڕشت، بۆ ئەوەى لە قوڵایی هێز و دەسەڵاتى حکومەت لە کەرکووک لێدانێکى کاریگەر لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانى حکومەت بدرێ، دیارە چالاکییەکە وەکو پلانى بۆ داڕیژرابوو لە کات و شوێنى خۆیدا ئەنجامدرا، ئەمەش کاریگەرى و مەترسیەکى گەورەى لەسەر دامەزراوە نەوتییەکانى حکومەتى عێراق دروست کرد.

زانیاری زیاتر

داستانی نێرگز ١٩٦٦

داستانى ملی نێرگز یەکێکە لەو داستانانەى کە هێزى پێشمەرگە لە دەڤەری زاخۆ لە چالاکییەکى پارتیزانیدا لە ملی نێرگزێ ئەنجامیدا، پێشمەرگەکانى هێزى زاخۆ توانیان خۆیان بگەیەننە سەربازگەیەکى سوپاى عێراق و دوو فەوجى چەکدارى بەکرێگیراوى عەرەب بە تەواوى تێکبشکێنن و دەستیان بەسەردا گرتن، لەگەڵ پێگەیاندنى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت و پاشان بەسەرکەوتوویى بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان.

زانیاری زیاتر

داستانى قەڵا(قشڵە)ى رایات

قشڵەى ڕایات قەڵایەکى سەخت و پتەو بوو لە سەردەمى پاشایەتى بنیاد نرابوو، وەک بەشێک لە پلانى حکومەت بۆ دەست ڕۆیشتن بەسەر ناوچەکەدا دیوارەکانى بە بەرد و چیمەنتۆ زۆر توکمە و قایم دروست کرابوون، بە جۆرێک گەورە و فراوان بوو جێگاى فەوجێکى سەربازى لێ دەبووە، لە دوو نهۆم و دوو بەشى سەرەکى پێکهاتبوو و چەندین ژووریان لەخۆ گرتبوو، دەرگاى سەرەکى قەڵاکە ڕووى لە ڕۆژئاوا بوو تەواوى دەوروبەرى چۆلەوانى بوو، کەوتبووە نێوان گوندەکانى خەلان و ڕایات و باوەکراوە لە دەڤەرى باڵەکایەتى.

زانیاری زیاتر

داستانى باتوفە ١٩٦٢

لە دواى تێپەڕبوونى چەند مانگێک بەسەر هەڵگیرسانى شۆڕشی ئەیلوول، حکومەتى عەبدولکەریم قاسم زنجیرەیەک هێرش و پەلامارى بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕش دەستپێکرد، بە چاوساغى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، بەڵام پێشمەرگە هەموو جارێک بەرەنگاریان دەبووە و هێرش و پەلامارەکانى تێکدەشکاندن، داستانى باتوفە کە لە ٢١ى ئایارى ١٩٦٢ ڕوویدا ماوەى ٤٥ ڕۆژ بەردەوامى هەبوو، لە ئەنجامدا حکومەت بە کۆڵێک کوژراوى ئەفسەر و سەرباز بێ دەستکەوت کشایەوە دواوە.

زانیاری زیاتر