خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد
خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترخۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترخدر محەمەد خدر، ناسراو بە خدر مەمەدەڕەش ڕواندزی، لە ١٦ی ئابى ١٩٥٧ لە شارى ڕواندز سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، قۆناغى خوێندنى سەرەتایی لە شارى ڕواندز تەواو کردووە، ساڵى ١٩٧٥ لە دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لەشارى یەزد نیشتەجێ دەبێت. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە نیشتمان و لەشارى ڕواندز نیشتەجێ دەبێت.
زانیاری زیاترخەلیل ئەمین جەلیل حەجی، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی هیتۆت سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ئەمین جەلیلی باوکی لەگەڵ حەسۆ میرخان دۆلەمەری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، خەلیل ئەمین لەتەمەنی دوانزدە ساڵیەوە تێکەڵاوی لەگەڵ پێشمەرگەکانی بارەگای بارزانی لە ڕێزان پەیداکردبوو و لەگەڵ لوقمان بارزانی کوڕی مستەفا بارزانی بووە.
زانیاری زیاترخدر یوسف باپیر، سالی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و کاری رێکخستنی نهێنی دەکات، لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن رژێمی بەعس دەستگیر دەکرێت و لەهەمان ساڵ لە سێدارە دەدرێت
زانیاری زیاترخدر عەبدوڵا ئەحمەد عەزیز، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٢ی ئایاری ١٩٦٦ لە داستانی چیای هەندرێن بەگولەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترخالید هەمزە عەلی، سالی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتر بەهۆی مینەوە شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترخەمۆ مەناف غەفور، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی ئۆمەرئاغا شەهید بووە.
زانیاری زیاترخدر ئەحمەد مستەفا، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی ڕوست شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترخاناودەل حسێن حەمەد، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٨٢ لە سیدەکان شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترخالید عەزەم تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو شەوە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترخالید ئەحمەد فەقێ، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئەنجامی هێرشی تاقمى ئیبراهیم ئەحمەد بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فیشەک بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترخدر عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، ناسراو بە خدر دەباغ، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، سالى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بۆتە فەرماندەى هێزى تۆپخانەى شۆڕشی ئەیلوول و یاریدەدەرى مەلا مستەفا بارزانى بۆ کاروبارى تۆپخانە.
زانیاری زیاتر