گشت بابەتەکان

حەمید محەمەد قادر عوسمان

حەمید محەمەد قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی کانی ژەنانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە ناو پیلانی یه‌كێتی و لە کاتی پشوودا حەمید محەمەد و پێنج هاوسەنگەری شەهید کراون.

زانیاری زیاتر

حسێنی فاتە

شەهید حسێن محەمەد عەلی‌خان مەحمود ناسراوە بە (حسێنی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی لە شۆڕشی ئەیلوول وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٨ لە بناری چیای بەمۆ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمەئەمین بەگ

محه‌مه‌دئه‌مین محه‌مه‌دعه‌لی ساڵح سلێمان، ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم)، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٥ به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

حەمەی حاجی مه‌حمود

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود محەمەد، ناسراو به‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كورت له‌م پۆسته‌دا ما‌وه‌ته‌وه‌ و له‌ پارتی جیا بووه‌ته‌وه.

زانیاری زیاتر

حەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم

حەسەن ڕەمەزان عەبدوڵا ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لەگەڵ ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەرکی نووسەری لقیشی هەبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێم بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە چیای سەفین حەسەن ڕەمەزان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر