گشت بابەتەکان

تەها وسو سۆفی وسو

تەها وسو سۆفی وسو، لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ پێشوازی لە بارزانی نەمر ده‌چێته‌ شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٦١ بۆته‌ پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦١ لە داستانی دۆڵی بندێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

تۆفیق حسێن ناوخۆش

تۆفیق حسێن، ناسراوە بە دکتۆر تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دکتۆری شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧١ لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق شەهید بووە

زانیاری زیاتر

تەیمەز ئارەب قەتران

تەیمەز ئارەب قەتران (١٩٢٤-٢٠١٤) ناسراوه‌ به‌ ته‌یمه‌ز سێلكى، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، ئامر به‌تالیۆن و به‌رپرسی ناوچه‌ی ئامێدی و فەرماندە لەهێزی خەبات‌ بووە، ئەندامی کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، هەڵگری میدالیایی بارزانییە.

زانیاری زیاتر

تەها یاسین شوکر

تەها یاسین شوکر(١٩١٩-١٩٩٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی فەرماندە بووە.

زانیاری زیاتر

تەها حەدۆ چیچۆ

تەها حەدۆ چیچۆ (١٨٩٠-١٩٨١)، ناسراو به‌ ته‌ها ڕه‌شك، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر