تەحسین حەمەد وسو ئەحمەد
تەحسین حەمەد وسو ئەحمەد، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی جویزانی ناحیەى سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە شەڕی ناوخۆ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترتەحسین حەمەد وسو ئەحمەد، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی جویزانی ناحیەى سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە شەڕی ناوخۆ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترتەمەر ئەحمەد شاباز، ساڵی١٩٥٢ پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بەشداریی شۆڕشی ئەیلوول(١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستانی کردووە، ساڵی ١٩٩٦ لەبەر ئەو خەبات و تێکۆشانەی بۆ کورد و کوردستان، لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی پێبەخشراوە.
زانیاری زیاترتۆپخانەی شۆڕش بەشێکى گرنگ و کاریگەرى ناو هێزى پێشمەرگە بوو، بە شێوەیەکى گشتى لە ساڵى ١٩٦٥ بە دواوە گەشەسەندنێکى زۆرباشى بەخۆوە بینى لە دابینکردنى ئەفسەر و پێشمەرگەى ڕاهێنراو لە ڕێى ئەنجامدانى خولى تایبەت و پەیوەندى هەندێک ئەفسەرى سوپاى عێراق کە لە تۆپخانەدا شارەزاییان هەبوو.
زانیاری زیاترشەهید تەلعەت عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
زانیاری زیاترتەها مەجید، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوبەشی هێزەکانی (ی.ن.ک) و سەربازی ڕژێمی بەعس بە سەختی بریندار بووە و دوای ٢٢ ڕۆژ لە برینداری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە وڵاتی ئێران شەهید بووە.
زانیاری زیاترتەها محێدین مەعروف، ناسراو به تەها حاجی مهلا محێدین، ساڵی ١٩٤٦ له (كۆنگرهی یهكهم) به ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی ههڵبژێردراوه، له ڕۆژی ههینی ٢ی ئایاری ٢٠٠٣ له دوای ڕووخانی ڕژیمی سهدام حسێن خۆی ڕادهستی هێزهكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووه...
زانیاری زیاترتەیب عەبدولڕەحمان تەیب ناسراو به (شەهید تەیب ئاكرهیی) له ساڵی ١٩٧٢ دهبێته بهرپرسی یهكێتی قوتابیانی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ دهبێته ئهندامی كۆنگرهی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان و دهبێته بهرپرسی لێژنه ناوچهی ئازادی، ساڵی ١٩٨٣ شههید دهبێت.
زانیاری زیاترتەها وسو سۆفی وسو، لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ پێشوازی لە بارزانی نەمر دهچێته شاری بهغدا، ساڵی ١٩٦١ بۆته پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦١ لە داستانی دۆڵی بندێ شەهید بووە.
زانیاری زیاترتۆفیق حسێن، ناسراوە بە دکتۆر تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دکتۆری شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧١ لە ڕووبهڕووبوونهوه لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق شەهید بووە
زانیاری زیاترتەیمەز ئارەب قەتران (١٩٢٤-٢٠١٤) ناسراوه به تهیمهز سێلكى، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، ئامر بهتالیۆن و بهرپرسی ناوچهی ئامێدی و فەرماندە لەهێزی خەبات بووە، ئەندامی کۆنگرەی نۆیهمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، هەڵگری میدالیایی بارزانییە.
زانیاری زیاترتۆفیق خواجە پیر (١٩١٩-١٩٩٩)، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت بووە.
زانیاری زیاترتەها ئەسکەندەر حەسەن (١٩٣٢ -١٩٨٣)، پێشمهرگه و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاتر