گشت بابەتەکان

بادین دێزویی

بادین قادر بادین (١٩١٨-١٩٦٣) ناسراوه به‌ بادین دێزویی، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر محەمەد زوبێر

بابەکر محەمەد زوبێر (١٩٢٠- ١٩٩٨)، ناسراو بە بابەکر محەمەد، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر

بەیان سامی عەبدولڕەحمان

ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار به‌یان محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به‌ به‌یان عه‌بدولڕه‌حمان و به‌یان سامی عەبدولڕەحمان، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.

زانیاری زیاتر

بڵند ئیسماعیل شێخ وەسانی

یاساناس و سیاسەتمەدار، بڵند ئیسماعیل جه‌رجیس، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگەی شۆڕشى گولان‌ كردووه‌، ئەندامی کۆنگرەکانی یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و لە کۆنگرەی سێزدەیەم ٢٠١٠دا به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.لە کۆنگرەى چواردەیەم ٢٠٢٢ بۆتە ئەندامى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان.

زانیاری زیاتر

بروسک نوری شاوێس

ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دار بروسك‌ نوری سدیق عه‌لی، به‌ بروسك‌ شاوه‌یس ناسراوە، لە ساڵی ١٩٧٩ دا په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌...

زانیاری زیاتر

بارزان مەلا خالید

نووسەر و سیاسەتمەدار بارزان خالید عه‌زیز، بە‌ بارزان مه‌لا خالید و خاڵه‌ بارزان ناسراوە، لە ساڵی ١٩٦٦دا په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه‌

زانیاری زیاتر