گشت بابەتەکان

داود عەلی جەمیل

داود عەلى جەمیل، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٣ لە گوندى ئەرگۆش لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزاندا خەباتکاربووە، پێشمەرگەى کۆمارى کوردستان بووە لە مهاباد، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، ساڵى ١٩٨٣ لە ئۆپەراسیۆنى ئەنفالى بارزانییەکان شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی مەلا محەمەد حەم

خۆشەوى مەلا محەمەد حەم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٥ لە گوندى کانیەلنج لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، کوڕێک و نەوەیەکى بەر شاڵاوى ئەنفالى بارزانییەکان کەوتوون و شوێنبزرکراون، ساڵى ٢٠٠٤ لە گوندى کانیەلنج کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی بێخشاشی

خۆشەوى محەمەد حەسەن، ناسراو بە (خۆشەوى بێخشاشى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٣ لە گوندى بێخشاش لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، ساڵى ١٩٦٢ لە مێرگە شەهیدبووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن مستەفا وەسمان

حەسەن مستەفا وەسمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى بنێبیا لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەى سریە بووە و سێ جار بریندار بووە، ساڵى ١٩٨٢ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن محەمەد عەنتەر

حەسەن محەمەد عەنتەر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى گرانە لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتى سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٧٢ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەلی شێروانی

حەسەن عەلى حەسەن، ناسراو بە (حەسەن عەلى شێروانى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٦ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، پێشمەرگەى کۆمارى کوردستان بووە و سەرپەل بووە، لە شۆڕشى ئەیلولیش سەرپەل بووە، لە شەڕى سەرى چیاى برادۆست برینداربووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ٢٠١٣ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەبدوڵا ئەحمەد

حەسەن عەبدوڵا ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٤ لە گوندى سێلکێ لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتى فەرماندەى سریە بووە، ساڵى ١٩٨٩ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

ئەسعەد ڕەشۆ

ئەسعەد ڕەشۆ مەلا هەمزە، ناسراو بە (ئەسعەد ڕەشۆ) پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ‌ساڵی ١٩٣٢ له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه‌، هەڵگرى میدیالیاى بارزانییە و ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوای کردووە.

زانیاری زیاتر