خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی
خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ شەهید بووە.
زانیاری زیاترخەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ شەهید بووە.
زانیاری زیاترسەرەتاى دامەزراندى هێزى باڵەک بۆ ساڵى ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە کە لە چوارچێوەى بەتالیۆنێک ڕێکخرا بوو، بەڵام ساڵی ١٩٦٥ بەتالیۆنەکە پێشکەوتنى بەرچاوى بە خۆوە بینى بوو بە هێزێکى گەورەى ڕێکخراو کە چوار بەتالیۆنى لە خۆ گرتبوو.
زانیاری زیاترمهسعود مسته‌فا كاكه حه‌مه حسێن، ناسراو به مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه تێكڕای ئه‌میندارێتییه گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت
زانیاری زیاتردامهزراندنی هێزی زاخۆ بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك مسته‌فا بارزانی و ٤٠٠ پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ری بارزانه‌وه گه‌یشتنه ده‌ڤه‌ری بادینان، چوونی بارزانی و هێزه‌كه‌ی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه سه‌ره‌تاییه‌كی گرنگ و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو بۆ ناوچه‌كه.
زانیاری زیاترسەلیم عیسا یاسین (١٩٠٣-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) و پلەی سەرپەل بووە،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترعه‌لی بابا ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه.
زانیاری زیاتربۆردومانى شاری قەڵادزێ یەکێک بوو لەو کارەساتە تراژدیدیا ئامێزانەى کە لەسەر دەستى حکومەتى بەعس دژى دانیشتوانى سڤیل ئەنجام درا، دواى ئەوەى کەوا حکومەت فەرمانى دەست پێکرنەوەى شەڕی دژى شۆڕشى کورد دەرکرد بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە هێرش و پەلامارەکانى بۆ سەر کوردستان دەست پێکردەوە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بە چەند بالەفڕێکى جەنگى بۆردمانى شارى قەڵادزێی کرد.
زانیاری زیاترساڵح ڕوشدی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ له شاری موسڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنفڕانسی یەکەمی بەغدا) هه‌ڵبژێردراوه، له ٣٠ حوزه‌یرانی ١٩٥٩ له كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی سڕ كراوه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی چوارەمه‌وه له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق دوورخراوه.
زانیاری زیاترشەڕى تەلخێم لە ٦ى حوزەیرانى ١٩٦٣ لە بنارى چیاى قەرەچوغ لە گوندى تەلخیم ڕوویدا، کە حەرەس قەومى و سەرباز و پۆلیس پەلامارى گوندى ناوبراویان دا، لە بەرەبەیانى ئەو ڕۆژە تا کاتژمێر یەکى دواى نێوەڕۆ شەڕەکە بەردەوامى هەبوو، لە ئەنجامدا هێزى پێشمەرگە و دانیشتوانى گوندەکە توانیان شکست بە پەلامارى حکومەت بهێنن و زیانى زۆرى گیانى و ماددى پێ بگەیەنن و پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن.
زانیاری زیاترسەلیم سەعید فەقێ عەبدولڕەحمان (١٩٠٦-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترئەم داستانە لە ساڵی ١٩٦٣ لە سەردەمى دەسەڵاتدارى بەعسیەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا کە بۆچوونیان وابوو ئەگەر هێرشى فراوان بۆ سەر کوردستان ئەنجام بدەن بە ماوەیەکى کەم هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول دێنن و تەواوى کوردستان دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، هەرچەندە لە شارى سلێمانى دەستیان کرد بە ڕەشبگیرى و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى بێ‌تاوان، بەڵام نەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە تەواوى پەلامارەکانیان لە چیاى ئەزمەڕ شکستیان خوارد.
زانیاری زیاترداستانى شاخى هەیبەت سوڵتان لە ٢٥ى حوزەیرانى ١٩٦٣ ڕوویدا، کاتێک کە حکومەتى عێراق هەڵمەتى سەربازى و هێرشکارى بۆ سەر کوردستان دەستپێکردەوە، هەرچەندە لە پەلامارى یەکەمدا سوپا و چەکدارە بەکرێگیراوەکان دووچارى شکستێکى گەورە بوون...
زانیاری زیاتر