گشت بابەتەکان

حسێن نەجم حسێن مستەفا

حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە (شێخ حسێن)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی شانەی نهێنی ناو شار بووە لە شۆڕشی گوڵان، لە ساڵی ١٩٨١ لە گرتووخانەی شاری موسڵ لە سێدارە دراوە.

زانیاری زیاتر

سلێمان ساڵح براخاس قادر

سلێمان ساڵح براخاس قادر ناسراوە بە (سلێمانی فاتە)، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەعمان عیسا شەریف

نەعمان عیسا شەریف، ناسراو به‌ نه‌عمان بارزانی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ‌ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

سەلیم عەزیز سەلیم

سەلیم عەزیز سەلیم (١٩٢٥-٢٠١١ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، سەرپەل بووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

سەلیم رەشید سەلام

سەلیم ڕەشید سەلام (١٩١٨-٢٠٠٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر