گشت بابەتەکان

نەعمان عیسا شەریف

نەعمان عیسا شەریف، ناسراو به‌ نه‌عمان بارزانی و نه‌عمان بنجو، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ‌ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

سەلیم عەزیز سەلیم

سەلیم عەزیز سەلیم (١٩٢٥-٢٠١١ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، سەرپەل بووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

سەلیم رەشید سەلام

سەلیم ڕەشید سەلام (١٩١٨-٢٠٠٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

جەلیل فەیلی

عه‌بدولجه‌لیل عه‌بدولڕە‌زا عه‌لی ناسراو به‌ جەلیل فەیلی، باهۆز و سه‌میر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌ و بێژە‌ری زمانی عه‌ره‌بی نافه‌رمی (جڵفه‌)ی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٧ وه‌زیری هه‌رێم بووه.

زانیاری زیاتر

مەسعود ساڵەیی

مه‌سعود مسته‌فا كاكه‌ حه‌مه‌ حسێن، ناسراو به‌ مەسعود ساڵەیی، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ بووه‌ته‌ كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خه‌بات كه‌ تێكڕای ئه‌میندارێتییه‌ گشتییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له‌خۆ ده‌گرت

زانیاری زیاتر

هێزی زاخۆ

دامه‌زراندنی هێزی زاخۆ بۆ ئه‌وكاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاتێك مسته‌فا بارزانی و ٤٠٠ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزانه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ده‌ڤه‌ری بادینان، چوونی بارزانی و هێزه‌كه‌ی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سه‌ره‌تاییه‌كی گرنگ و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو بۆ ناوچه‌كه‌.

زانیاری زیاتر

سەلیم عیسا یاسین

سەلیم عیسا یاسین (١٩٠٣-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦) و پلەی سەرپەل بووە،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

دکتۆر عەلی بابا شاوێس

عه‌لی بابا‌ ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕە‌سوڵ، ناسراو‌ به‌ دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه‌ دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌.

زانیاری زیاتر

بۆردومانى قەڵادزێ

بۆردومانى شاری قەڵادزێ یەکێک بوو لەو کارەساتە تراژدیدیا ئامێزانەى کە لەسەر دەستى حکومەتى بەعس دژى دانیشتوانى سڤیل ئەنجام درا، دواى ئەوەى کەوا حکومەت فەرمانى دەست پێکرنەوەى شەڕی دژى شۆڕشى کورد دەرکرد بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە هێرش و پەلامارەکانى بۆ سەر کوردستان دەست پێکردەوە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بە چەند بالەفڕێکى جەنگى بۆردمانى شارى قەڵادزێی کرد.

زانیاری زیاتر