بێجان جندۆ عەلی
بێجان جندۆ عەلى (١٩٢٦-١٩٧٩)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، پلەی سەرقۆڵ، فەرماندەى بەتالیۆن بووە.
زانیاری زیاتربێجان جندۆ عەلى (١٩٢٦-١٩٧٩)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، پلەی سەرقۆڵ، فەرماندەى بەتالیۆن بووە.
زانیاری زیاترلە حوزەیرانى ١٩٦٣ حکومەتى عێراق گفتوگۆى ڕێکەوتنى لەگەڵ سەرکرایەتى شۆڕشى کورد هەڵپەسارد، ئیتر بارودۆخى سیاسى عێراق و کوردستان بەرەو ئاڵۆزى هەنگاوى نا، بە دیاریکراوى لە ١٠ى حوزەیران ڕادیۆى بەغدا هۆشدارى دایە کورد و بە جوداخوازى ناوى بردن، پاشان گەڕێکی دیکەى شەڕو پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەرەس قەومی و چەکدارە بەکرێگیراوەکان (جاش) دەستى پێکردەوە.
زانیاری زیاترئەندازیار و سیاسەتمەدار ڕۆژ نوری سدیق عه‌لی، ناسراو به (دكتۆر ڕۆژ، ڕۆژ نوری شاوێس)، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، له كۆنگره‌کانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣، دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر بە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
زانیاری زیاتركۆنگرهی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان- (پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق – ٢٦ی كانوونی دووه‌می ١٩٥٣)، له‌ژێر كاریگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی باڵی هه‌مزه عه‌بدوڵا له حزب، له شاری كه‌ركووك به‌سترا.
زانیاری زیاترئهفسهر و سیاسه‌تمه‌دار ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ، ناسراو به (مولازم ڕه‌شید سندی)، ساڵی ١٩٥٤ چووەته كۆلێژی سه‌ربازی له شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان بووە، ساڵی ١٩٧٠ و له کۆنگرەی هه‌شته‌مدا بووەته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ و له کۆنگرەی یازده‌ی پارتیدا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری هەڵبژێردراوە.
زانیاری زیاتریهكێك له‌و شه‌ڕه گرنگانه‌ى سنوورى لیواى هه‌ولێر كه‌وا كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆڕینى ڕه‌وتى ڕووداوه‌كان و شۆڕشى باشوورى كوردستان هه‌بوو، شه‌ڕى هه‌ندرێن بوو، دیاره ئامانجه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌ت بۆ داگیركردنى چیاى هه‌ندرێن، بوونى چه‌قى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كورد و باره‌گا و بنكه‌ى بڕیاردانى بارزانى له ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایەتى بوو.
زانیاری زیاترشەهید تەلعەت عەلی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
زانیاری زیاترئەلیاس مستەفا لاس حسێن، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٦ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە دەروازەی قەزای ڕەواندوز شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید فەتاح عەلی ڕەزا پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی پارتیزانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە دۆڵی بالیسان لەگەڵ شەش هاوسەنگەری دوای یەک کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بێ سەروشوێن کراون.
زانیاری زیاترساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین ته‌ها، ناسراو به (سه‌یدا ساڵح- ساڵح یوسفی)، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هۆزانڤان و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی حزبی هیوای كورد بووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه.
زانیاری زیاترعەبدولعەزیز حەمەد ناسراوە بە (عەزیزە سۆر)، ئەندامی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەرپرسی مەفرەزەی چالاکی ناوشار بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لەناو شاری هەولێر کەوتۆتە بۆسەی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی و شەهیدیان کردووە.
زانیاری زیاتركۆنگرهی گشتی كۆیه - (كۆنگره‌ی گشتی نیشتمانی كۆیه – ١٨ی ئاداری ١٩٦٣)، له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتی شۆڕشی ئهیلوول و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تییه نیشتمان په‌روه‌ره‌كان له‌گشت چین و توێژه جیاكان له شاری كۆیه به مه‌به‌ستی دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسی عێراقی ئه‌نجامدرا.
زانیاری زیاتر