حەمەد ئەمین تاهیر ساڵح عەلی
شه‌هید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول كردووه، له هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته پێشمه‌رگه، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.
زانیاری زیاترشههید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول كردووه، له هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته پێشمه‌رگه، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.
زانیاری زیاترمامەسور دەروێش رەسول، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، له ساڵی ١٩٦٨ له‌كاتی ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كی پارتیزانی له ناوشاری هه‌ولێر ده‌سگیر ده‌كرێت و ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای ئاوەگرد لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس فیشەکی بەردەکەوێت و شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد کەریم ئەسعەد فەتاح، لە ساڵی ١٩٥٠ لە لە گەڕەکی گڵکەندی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، تا پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی خوێندوویه‌تی، یه‌كێك له برایه‌كانی به‌ناوی فخردین كه‌ریم ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شه‌هید بووه.
زانیاری زیاترحكومهتی عێراق كه له ڕێككه‌وتنی ١١ی ئازار پاشگه‌ز بووه‌وه و وتووێژه‌كانی په‌كخست له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول، به‌و نیازه شه‌ڕی ده‌ست پێكرده‌وه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی به شۆڕش بهێنێ، به‌و پێیه‌ی كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ئاگربه‌ست ...
زانیاری زیاترئیبراهیم حەسەن ئیبراهیم ناسراو به (برایم حه‌سه‌ن)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ساڵی ١٩١٠ له گوندی بێبێل له‌دایكبووه، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵی ١٩٦١ له چیای قه‌له‌نده‌ر شه‌هید بووه.
زانیاری زیاتررەشید عەزیز رەشید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٨٩٦ لە گوندى بیرەکەپرا لەدایکبووە، ساڵى ١٩٦٣ لە گوندى بلێ کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترسەعید عومەر سەعید، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی دووه‌می بارزان و هه‌ڤالی بارزانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی به ڕێزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزان سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه، ساڵی ١٩٨١ له شاره‌دێی به‌حركه كۆچی دوایی كردووه.
زانیاری زیاترسەعید عەبدولکەریم ئیبراهیم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵان بەشداربووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٩٨ لە پیرمام کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترسەید مەلا عەلی ناسراو به (مەلا سەعید)، له ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت و لە شەڕى گه‌لی قتور و شەڕى پردی ماكۆ بەشدارییکردووە، ساڵی ١٩٨١ له ئێران كۆچی دوایی كردووه.
زانیاری زیاترسەعید وەلى بەگ سەعید، ناسراو بە (سەعید بارزانى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە و ئەفسەر بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵان پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەى فەرماندەى هێز بووە و جارێک برینداربووە، بەرپرسى ناحیەى سیدەکان بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ٢٠١٦ لە پیرمام کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترحەمەد عەلی ئەسعەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ بە دەستی جاش و بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترئازاد مەغدید حسێن عەلی، ناسراو بە (دێوانە)، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، تا کۆتا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵى ١٩٨٨ لە پیرمام دەست بەسەر دەکرێت و یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە تا ئێستاش بێ سەرو شوێنە و گۆڕبزرە.
زانیاری زیاتر