داستانی حاجی ئۆمەران ١٩٨٠
ئەو داستانه لە ١٥ى تشرینى دووەمى ١٩٨٠ لە ناوچەى حاجی ئۆمەران ڕوویدا، کاتێک کە شەڕى نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا سەرکردایەتى شۆڕش ویستى دەرفەتى ئەوە بقۆزێتەوە ئەگەر دۆخى سوپاى عێراق لە سنوورى حاجی ئۆمەران شلۆق بووبێ چالاکییەکانى شۆڕش بگوازێتەوە ئەوێ و دەستى بەسەردا بگرێت، بەڵام دۆخى سوپاى عێراق بەو جۆرە نەبوو وەک لە زانیارییەکاندا بەدەستى پێشمەرگە گەیشتبوون بەڵکو جیاواز بوو لە ڕووی بەهێزیەوە، وێڕای ئەمەش کەشوهەواى ناوچەکەش هاندەر نەبوو کە پێشمەرگە بتوانێ ئامانج بپێکێ.
زانیاری زیاتر