گشت بابەتەکان

جەمال ڕەسوڵ بانیشاری

شەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان لاچ حسێن

سلێمان لاچ حسێن، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى سپیندار لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەم و شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى لە شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەى بەتالیۆن بووە، ساڵی ١٩٦٣ له‌ شه‌ڕی چیای چاپانكی شه‌هید بووه و گۆڕه‌كه‌ی دیار نییه‌‌.

زانیاری زیاتر

سلێمان فەقۆ حەسەن

سلێمان فەقۆ حەسەن، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى ئیسومەرا لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە لە شەڕەکانى ئەم شۆڕشەدا برینداربووە، ساڵى ١٩٩٩ لە ئێران کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان عەلی یاسین

سلێمان عەلى یاسین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى سەفتى لەدایکبووە، سێ کوڕى لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە ئەنفال کراون، ساڵى ١٩٨٦ لە کۆمەڵگەى قوشتەپە کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

سلێمان یاسین عەلی

سلێمان یاسین عەلى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٨ لە گوندى شیڤێ لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە و بەرگریى لە کۆمار کردووە، ساڵى ١٩٥٥ لە یەکێتى سۆڤیەت کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

مەلا سلێمان موسا

مەلا سلێمان موسا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٤ لە ئاکرێ لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، لە ساڵى ٢٠٠٥ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

شەڕى دۆڵی ئاڵانە ١٩٦٩

داستانێکى دیارى شۆڕشی ئەیلوول بوو لە ١٣ى تەممووزى ١٩٦٩ لە بنارى چیاى کۆڕەک لە ڕۆژهەڵاتى خەلیفان ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنى گوندى ئاڵانە و دەست ڕۆیشتن بەسەر، دۆڵەکە ئەو هێرشەى دەست پێکرد، بەڵام بەتالیۆنى بێتواتەى هێزى پێشمەرگە زۆر بەتوندى بەرەو ڕوویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندن، ناچار بە پاشەکشە بوون بۆ خەلیفان.

زانیاری زیاتر

شەڕی باوەخۆشین ١٩٦٣

سوپاى عێراق هێرشى سەر گوندى باوەخۆشینى کرد لە نزیک دەربەندیخان لە ٤ى ئابى ١٩٦٣، لەو هێڕشەدا لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى قەرەداغ بەرەنگاری یەکتر بوونەوە، دواى دوو کاتژمێر لە شەڕو پێکدادان سوپاى عێراق دووچارى شکستێکى گەورە هات و ناچار بە پاشەکشە بوو بۆ سەربازگەى دەربەندیخان، هەروەها زیانى زۆریشى پێ کەوت.

زانیاری زیاتر