شێخۆمەر زێتی
عومەر محەمەد ئەحمەد (١٩٢٨ -١٩٨٣)، ناسراو بە شێخۆمەر زێتی، شێخۆمەر محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.
زانیاری زیاترعومەر محەمەد ئەحمەد (١٩٢٨ -١٩٨٣)، ناسراو بە شێخۆمەر زێتی، شێخۆمەر محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە.
زانیاری زیاترحەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.
زانیاری زیاترشەکر محەمەد ئەحمەد (١٩١٣-١٩٧٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترشەفیق عەبدوڵا قاسم (١٩٣٠-١٩٨٣)، ناسراو بە شەفیق مەلا عەبدوڵڵا، پێشمەرگەو هەڤاڵى بارزانى نەمر بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترئەو شەڕە لە تشرینى دووەمى ١٩٨٦ ڕوویدا لە ناوچەى زاخۆى دەڤەرى بادینان، کاتێک کە سوپا و چەکدارانى حکومەتى عێراق بە پاڵپشتى تۆپخانە و فڕۆکەى جەنگى هێرشیان کردە سەر بارەگا و سەنگەرەکانى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى زاخۆ، بە ئامانجى کپ کردنى دەنگى شۆڕش لەو ناوچانەدا، دواى شەڕێکى چەند ڕۆژە و گوشار خستنە سەر سەنگەرەکان، هێزى پێشمەرگە توانی شکست بە پێشڕەویەکانى چەکدارانى بەکرێگیراو بهێنن و لە ناوچەکە دووریان بخەنەوە.
زانیاری زیاترئەو داستانە لە ناوچەى ئەحمەد ئاوا ڕوویدا لە ١ى تەمموزى ١٩٨٧، کاتێک کە هێزى پێشمەرگە لە چالاکییەکى پارتیزانیدا هێرشیان کردە سەر چەند مۆڵگەیەکى سوپای عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو لهگهڵ مۆڵگهیهكی سوپای میللی (جەیشى شەعبى)، توانیان دەست بەسەر بنکە و بارەگاکانیاندا بگرن و زیانى گەورەیان پێ بگەیەنن لە کوژران و بریندار و بە دیل گرتنى ژمارەکى زۆر، دواى مانەوەى دوو ڕۆژ لە شوێنەکە هێزى پێشمەرگە بڕیارى کشانەوەیان دا و شوێنەکەیان بەجێ هێشت.
زانیاری زیاترئهو شهڕە بریتی بوو له چالاكییهكی پارتیزانی هێزی پێشمهرگه له ٦ی كانوونی یهكهمی ١٩٨٦ لهسەر ڕێگای نێوان سوارەتوکا و زاویته، هێزێكی پێشمهرگهى لێژنەى ناوچەى ئامێدى بۆسهیهكیان لهسهر ڕێگاكه دانایهوە، كاتژمێر ٧ى بهیانی ئۆتۆمبێلێكی سهربازی جۆری ئیڤا پڕ له سهرباز كرایه ئامانج، له ئهنجامدا ئۆتۆمبێلهكه تێكشكێندرا و تهواوی سهربازانی ناوی كوژران جگه له یهك سهرباز نهبێ ئهویش به دیلى كهوته دەستی پێشمهرگه.
زانیاری زیاترشەڕى ئامێدى بریتى بوو لە زنجیرەیەک چالاکى هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى ئامێدى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دەڤەرى بادینان لە ٨ى تشرینى دووەمى ١٩٨٥، کە ژمارەیەکە پێگە و بنکەى چەکدارانى بەکرێگراوى حکومەتى بەعسیان کردە ئامانج، توانیان لە ماوەیەکى کەم دەست بەسەر ٦ پێگەى چەکداراندا بگرن و زیانى زۆریان پێ بگەیەنن.
زانیاری زیاترشەریف قورتاس (١٩٣٢-٢٠١٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
زانیاری زیاترشێخ مورداخان شێخ (١٩٢١-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).
زانیاری زیاترشەریف لەشکرى حسێن (١٩١٥-١٩٦٧)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرلق بووە.
زانیاری زیاترشێخ وەسمان محەمەدئەمین (١٩٢٠-١٩٨٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرپەل بووە.
زانیاری زیاتر