ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم عەبدوڵا
ئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە داستانی پردی زەڵم شەهید بووە و دواتر دەبابە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە.
زانیاری زیاترئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە داستانی پردی زەڵم شەهید بووە و دواتر دەبابە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە.
زانیاری زیاترعومەر کەریم قادر ناسراوەبە (شەهید شەماڵ)، لە خوێندن دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک ڕووباری سیروان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی شەهید بووە.
زانیاری زیاترعومەر عەزیز عوسمان وەهاب، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ سێ هاوسەنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی و شەهید کراون.
زانیاری زیاترعابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد، قوتابی ئامادەیی کشتوکاڵ بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور لەلایەن سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوون و بێ سەروو شوێنن، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆریان نادیارە.
زانیاری زیاترسەباح باسام نەسڕۆڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.
زانیاری زیاترسلێمان عەبدولڕەحمان محەمەد ناسراوەبە (سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی بە برینداری دەستگیر کراوە و دوای یەک ساڵ و سێ مانگ لە گرتووخانەی شاری موسڵ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترعەزیز توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵانی خەباتیدا پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی سەربازی بەتالیۆن و فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستگیر کراووە و شەو فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترغەفور محەمەد ساڵح ناسراوەبە (غەفور گڵەجاڵی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و غەفور گڵەجاڵی بە برینداری دەستگیر کراووە و لە لایەن سەرۆک جاشەکەوە سەری لە جەستەی جیا کراوەتەوە و بە بڕە پارەیەک سەرەکەی فرۆشتووە بە ڕژێمی بەعس.
زانیاری زیاترعەزیم عەبدولکەریم محەمەد ناسراوە بە (عەزیمی دەروێش)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵک و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا ئەحمەد ئەوڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە بەرامبەر سەربازی ئەوکاتی عێراق لە سنوری شاری هەڵەبجە لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دەسگیرکراون و دوای سێ مانگ زیندانی لە سێدارە دراون و شەهید بوونە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترئەم کۆمەڵکوژیە لە هاوینى ١٩٦٣ لە سەردەمى دەسەڵاتدارى بەعسیەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا کە بۆچوونیان وابوو ئەگەر کۆمەڵکوژى و هێرشى فراوان بۆ سەر کوردستان ئەنجام بدەن بە ماوەیەکى کەم هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول دێنن و تەواوى کوردستان دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، هەرچەندە لە شارى سلێمانى دەستیان کرد بە ڕەشبگیرى و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى بێتاوان، بەڵام نەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە تەواوى پەلامارەکانیان لە چیاى ئەزمەڕ شکستیان خوارد.
زانیاری زیاترئەم داستانە لە دەشتى هەولێر لە نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە ڕوویدا لە کۆتایی پاییزى ساڵى ١٩٦٥، سوپاى عێراق پەلامارى بنکەو بارەگاکانى پێشمەرگەی دا بۆ ئەوەى مەترسییەکانى پێشمەرگە لەسەر بیرە نەوتەکانى کەرکووک و دابەزینى مەفرەزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوشار و شارۆچکەکان کەم بکاتەوە، بەڵام سوپاى ناو براو دووچارى شکستێکى گەورە بوو زیانى گیانى و ماددى زرۆى پێکەوت و نەیتوانى ئامانجەکەى بپێکێ.
زانیاری زیاتر