بێستون حسێن محەمەد مەحمود
بێستون حسێن محەمەد مەحمود، ساڵى ١٩٧٦ لە هێزى هەورامانى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٨ لەگەڵ دووهاوسەنگەرى دەسگیر دەکرێن، ساڵى ١٩٧٩ لە بەندیخانەى موسڵ لە سێدارەدراوە.
زانیاری زیاتربێستون حسێن محەمەد مەحمود، ساڵى ١٩٧٦ لە هێزى هەورامانى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٨ لەگەڵ دووهاوسەنگەرى دەسگیر دەکرێن، ساڵى ١٩٧٩ لە بەندیخانەى موسڵ لە سێدارەدراوە.
زانیاری زیاترڕەسوڵ سالار فەرەج مەحەمەد، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە لێژنە ناوچەى هەڵەبجەى سەر بە لقى چوارى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨٣ لەکاتى ئەنجامدانى چاڵاکیەکى پارتیزانى لە شارى هەڵەبجە لەلایەن ئەمنى ڕژێم دەستگیر دەکرێت و ساڵى ١٩٨٥ بەرلێبوردنى گشتى دەکەوێت و ئازاد دەکرێت، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٨ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترحسێن محەمەد عەبدوڵا خاڵە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە ڕێکخراوى سیروانى سەر بە لێژنە ناوچەى خانەقینى لقى سێی پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ٦ى شوباتى ١٩٨٢ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەى حکومەتى عێراقى شەهید بووە.
زانیاری زیاترقادر سالار فەرەج محەمەد، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ لە شەڕی چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەڕی دۆڵی بالیسان بریتى بوو لە هێرشێکى بەربڵاوى سوپا و چەکدارانى ڕژێمى بەعس بۆ سەر هێزى پێشمەرگە لە ٢٦ى شوباتى ١٩٨٨، لە میحوەرى بێتواتە و خەلیفانەوە سوپاى عێراق هێرشێکى فراوانى کردە سەر دۆڵی بالیسان کە لە ژێر دەسەلاتى پێشمەرگەدا بوو، بە پشتیوانى تانک و تۆپ و دەبابە و فڕۆکەى جەنگى، هێزى پێشمەرگە بە ئامادەکاری و نەخشەى سەربازى توکمەوە ڕوووبەڕووی هێزەكانی عێراق بۆوە و بەرسینگیان گرتن، لە ئەنجامدا لە ئێوارەى هەمان ڕۆژ لەو بەریەدا هێزەکانى حکومەت شکستیان خوارد و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.
زانیاری زیاترئەو شەڕە بریتى بوو لە داستانێکى گەورەى هێزى پێشمەرگە لە سنوورى چالاکیەکانى هەردوو لقى سێ و چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان، کاتێک کە هێرشیان کردە سەر فەوجێکى هێزەکانى سوپاى عێراق لە نزیگ گوندى باسەرەى بنارى چیاى کۆسرەت لە شەوى ٢٧/٢٨ى تەمموزى ١٩٨٧، لەو داستانەدا هێزى پێشمەرگە توانی زیانێکى گەورە بە هێزەکانى حکومەتى عێراق بگەیەنێ لە کوژراو و بریندار و بەدیل گرتنى ژمارەیەکى زۆری سەرباز.
زانیاری زیاترئەو داستانە لە ٥ى ئایارى ١٩٨٧ لە دێرەلوکى سەربە قەزاى ئامێدى ڕوویدا، هێزى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر بارەگاى فەوجی خەفیفەى (١١١)، دواى شەڕێکى سەخت توانیان دەست بەسەر فەوجەکە و (٨١) سەنگەرى دەورووبەریدا بگرن، هەروەها زیانى زۆری گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت بگەیەنن لە کوژراو و بریندار و بە دیل گیرانى سەرباز و چەکدارانى بەکرێگیراو.
زانیاری زیاترشەڕی گەلى ڕەشاڤا لە ١١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٧ ڕوویدا، کاتێ کە هێزى پێشمەرگە لە ڕێگا سەرەکیەکانى نێوان ئامێدى و دێرەلووک هێرشیان کردە سەر قافلەى ئوتۆمێلە سەربازیەکانى سوپاى عێراق و بارەگاى فەوجى دێرەلووک و بارەگاى بەعس و بنکەى ئەمنى شارۆچکە، بە ئامانجى کەمکردنەوەى گوشارى هێزەکان عێراق لەو هێرشەى کە لەو ماویەدا کردبوویە سەر ئەترۆش و قەڵاى کانیکا.
زانیاری زیاترشێخۆمەر مەرعان حەسەن، ناسراو بە شێخۆمەر دێزۆیی، پێشمەرگە و هەڤالى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٩١ لە ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترشەکر داود عەبدى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە. ساڵى ١٩٥٧ لە یەکێتى سۆڤیەت کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترعومەر محەمەد ئەحمەد ناسراو بە (شێخۆمەر زێتی، شێخۆمەر محەمەد)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی زێت لە دایکبووە، لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان پێشمەرگە بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ و لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالکردنی بارزانییەکان شوێنبزرکراوە.
زانیاری زیاترحەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.
زانیاری زیاتر