مەجید حەمەد ئەمین مەلک
مەجید حەمەد ئەمین مەلک، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٧، دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترمەجید حەمەد ئەمین مەلک، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٧، دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ چالاکییەکى پارتیزانیى هێزى پێشمەرگەى سنوورى دەڤەرى بادینان بوو، هێزێکى هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوى ڕێنجبەران و شەهید حەمید، سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە نزیک زاخۆ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەکى سەربازى و لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستی بەسەردا بگرن و گورزێکى گەورە بە سەربازانى ڕەبایەکە بگەیەنن، پاشان دەست بەسەر چەک و جبەخانە و بڕێکى زۆر کەلوپەلى سەربازیدا گیرا و دواتر گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.
زانیاری زیاترمحەمەد نەبی مستەفا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ڕۆژی ١٩ی تەمووزی ساڵی ١٩٩٧، لە چیای ڕۆبی ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد مەحمود شاهین ناسراو بە (محەمەد گەردی)، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. ساڵى ١٩٦٦ لە بەتالیۆنى حاجى بێرۆخى دەبێتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە حاجی ئۆمەران لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد تاهیر نەبی شاهین، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەلی پیرۆ حاجی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ١٩٩٥، لە گوندی لێتان سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترفەیسەڵ خدر ڕەسول، ساڵی١٩٩٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای سپیندار لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترفەرهاد سمایل زاهیر ناسراو بە (فەرمان سمایل گەردی)، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥، لە گوندی قەلێتان لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترفەرمان حەمەد سەمەد، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.
زانیاری زیاترسەلیم دەرباس حەمەد ناسراو بە (سەعدۆ کورکی)، لەساڵی ١٩٣٧ لە زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە سەرلق، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی بەشداری دەکات، ساڵی ١٩٨٧ ئەندامی لێژنە و بەرپرسی بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی زاخۆ بووە. ساڵی ١٩٩٥ پلەى فەرماندەی هێزی ١٧ی سوپای یەکی زاخۆی وەرگرتووە. لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە، ساڵی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترئەنفال شاڵاوی کۆمەڵکوژى و لەناوبردن و سڕینەوەى نەتەوەى کورد بوو. لە چەند قۆناغێکى جیاواز ڕژێمى بەعس ئەنجامی دا، لە ساڵى ١٩٧١ لە دژى کوردە فەیلییەکان، ساڵى ١٩٨٣ بەرانبەر بە بارزانییەکان و ساڵى ١٩٨٨ سەرجەم خاکی کوردستان گرتەوە، ئەم شاڵاوە لێسەندنەوەى ڕەگەزنامە، سوتاندنى گوند و لادێکان، گرتن و ڕاگواستن و زیندەبەچاڵکردن و کوشتنى هاوڵاتیانى سڤیلى کوردستانى لێکەوتەوە، سەرەنجامەکەشى بێسەروشوێنکردن و زیندەبەچاڵکردنی نزیکەى ١٨٢ هەزار هاوڵاتى بێ تاوانی کوردستان بوو.
زانیاری زیاتر