کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا
کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.
زانیاری زیاترکەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.
زانیاری زیاترمستەفا ساڵح ناسراو بە (مستەفای حەلاو)، ساڵی ١٩٥٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، سالی ١٩٧٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٧٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.
زانیاری زیاترکاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترنەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.
زانیاری زیاتریاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعوسمان ئەحمەد ناسراو بە (عوسمانە سور)، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی سەرگەڵو و بەرگەڵو، شەڕی تەلان، شەڕی دووکان، شەڕی دەربەند بازیان، شەڕی کلکەسماق و شەڕی گردی حاجی سلێمان کردووە. لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ شەهیدبووە.
زانیاری زیاترڕەسوڵ حەمە ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ برینداربووە و ١٣ ڕۆژ دواى برینداربوونى لە یەکێک لە نەخۆشخانەی شارى شنۆی ڕۆژهەلاتى کوردستان شەهید بووە.
زانیاری زیاتریوسف حەمەد رەزاق، سالی ١٩٦١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک گوندی سیتکان لەکاتی شەڕ لە دژی بەکرێگیراوانی رژێمی عێراق بریندار دەستگیر دەکرێت، دواتر دەبردرێت بۆ لیوای سەربازی سوپای عێراق کە لە باڵەکیان بووە و لەوێ گوولەباران دەکرێت و شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترحەسەن وەسمان حەسەن، سالی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترلێژنەى ئازادى هەروەها (هەیئەى ئازادى و کۆمیتەى ئازادى)شى پێدەگوترا، لێژنەیەکى ڕێکخراوى تۆکمە بوو، لە ڕێکەوتى ١٥ى کانوونى دووەمى ساڵى ١٩٤٥ لە بارزان بە سەرۆکایەتى مەلامستەفا بارزانى و ئەندامێتى ئەو ئەفسەرە ئازادیخوازانە پێکهات کە لە سوپاى عێراق جیاببوونەوە و پەیوەندییان بە شۆڕشى دووەمى بارزانەوە کردبوو.
زانیاری زیاترئەمین محەمەد ناسراوبە (مینە ڕەش)، ساڵی ١٩١٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ پلەی سەرلقی پێنجی سەربە بەتالیۆنی ٣ی سورداش لە هێزی ڕزگاری وەرگرتووە. لە ٦ی کانونی دووەمی ١٩٨٨ شەهید بووە.
زانیاری زیاتر