گشت بابەتەکان

ئێدێت مۆبێت

ئێدێت مۆبێت، ناسراو بە مەدام کۆچێرا، لە ساڵى ١٩٦٩ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی و وێنەگرى دەکات، پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانە و ساڵى ١٩٧١ ژمارەیەک وتارى لەسەر کوردستان لە ڕۆژنامە و گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ و لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خدر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵا

خدر ئەحمەد مستەفا عەبدوڵا، ناسراو بە وەستا خدر مستەفا، ساڵى ١٩٣١ لە گوندى ڕوستێی ناحیەى سمیلانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، لە حوجرە خوێندوویەتى، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ و دوو کچ بووە، لە ١٦ى تەمووزى ١٩٦٢ لەلایەن جاشەکانى کەریم خانى برادۆست شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

شڤان پەروەر

ئیسماعیل ئایگۆن ناسراو بە شڤان پەروەر، یەکێک بووە لەو گۆرانیبێژانەى ڕۆڵ و کاریگەرى زۆری لە بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستان دیتووە، لە ٣ى حوزەیرانى ٢٠٠١ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

محه‌مه‌د زیاد محه‌مه‌د ئه‌مین

محەمەد زیاد محەمەد ئەمین، ساڵى ١٩٤٠ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى منداڵ بووە، محەمەد زیاد کەسایەتى گوندى فەقیان بووە و کارى بۆ باشترکردنى ڕەوشى ژیانى گوندنشینان کردووە.

زانیاری زیاتر

دکتۆر فرێدریک تیسۆ

دکتۆر فرێدریک تیسۆ، ساڵى ١٩٨١ لە ڕێگاى کەندال نەزان سەرۆکى ئەنستیتیۆتى کورد لە پاریسی وڵاتى فەڕەنسا ئاشناى کێشەى گەلى کورد بووە، ساڵى ١٩٨٢ دەچێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵى ١٩٨٩ بەشدارى کۆنفرانسێک لە پاریس سەبارەت بە کێشەى کورد دەکات، دواى کردنەوەى کونسلخانەى فەڕەنسا لە ٢٣ى ئەیلوولى ٢٠٠٧ وڵاتى لە شارى هەولێر فرێدریک تیسۆ یەکەمین کونسلى ئەو وڵاتە بوو. لە ڕۆژى ١٥ی ئازارى ٢٠١٣ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانى میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشرا.

زانیاری زیاتر

عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر

شەڕی سەرێ سناتێ ١٩٨٥

شەڕى سەری سناتێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو لە سەرى سناتێ لە ناوچەى مچولیاى دەڤەرى بادینان، هێزى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر بارەگاى سریەیەکى سەربازى سوپاى عێراق و دواى شەڕێکى گەرم بەماوەیەکى کەم، توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەرباز بکوژن و بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى قوڕس و سوک دەستى بەسەردا بگرن، دواى ئەوەى ئامانجى هێرشەکە پێکرا هێزەکەى پێشمەرگە شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە شوێنى خۆیان لە حەفتەنینێ.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد سالار عەبدولواحید

ئەحمەد سالار عەبدولواحید ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد سالار، ساڵى ١٩٤٧ لە شارى سلێمانى لە دایک بووە، قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارى سلێمانى خوێندووە، ساڵى (١٩٧١- ١٩٧٢) بەشى شانۆى لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی شاری بەغدا تەواو کردووە.

زانیاری زیاتر

به‌دریه‌ محه‌مه‌د خدر

بەدریە محەمەد خدر، لە ١ى تەمووزى ١٩٣٠ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، کابانى ماڵ بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

شه‌هلا ئه‌حمه‌د سابیر

شەهلا ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٧ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر