گشت بابەتەکان

غەزالی میرخان غەزالی

غەزالی میرخان غەزالی، ناسراو بە غەزالى ژاژۆکى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٣ لە گوندى ژاژوک لەدایکبووە، لە شۆڕشی دووەمى بارزان خەباتکار بووە، و لە کۆماری دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریی شۆڕشى ئەیلوول، گوڵانى کردووە، لە ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ بەشدار بووە، هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمرە، ئامر هێز بووە لە هێزی کاوە، ساڵى ١٩٩٧ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز حەبیب ئەبوبەکر

عەزیز حەبیب ئەبوبەکر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٩ لە گوندى بێدارون لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا بەرپرسى کارگێڕى و دارایى هێز بووە، ساڵى ١٩٦٩ لە ناوچەى سەنگەسەر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز چەلەبی

عەزیز مستەفا حەمەد، ناسراو بە عەزیز چەلەبى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى گۆمەشین لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٨٣ لە هەولێر کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەزیز ساڵح عەزیز

عەزیز ساڵح عەزیز، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى لێرێ لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، دواى نسکۆى ساڵی ١٩٧٥ى شۆڕشى ئەیلوول وەکو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە، ساڵى ١٩٩٧ لە گوندى لێرێ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد مستەفا ملوک خدر

ئەحمەد مستەفا ملوک خدر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٧٤ لە ناوپردان شەهید بووە. شەهید ئەحمەد مستەفا ملوک خدر، ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی جنێراوەی شارۆچکەی ڕواندز سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا سەعید ئەحمەد

عەبدوڵا سەعید ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى خەلان لەدایکبووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و شۆڕشى گوڵاندا پێشمەرگە بووە و پلەی سەرپەلی هەبووە، ساڵى ١٩٨٩ لە مەرگەوەڕ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا سلێمان عەبدولڕەحمان

عەبدوڵا سلێمان عەبدولڕەحمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى بارزان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا دووجار برینداربووە، ساڵى ١٩٧٩ لە دیوانییە کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر