گشت بابەتەکان

حەبیب محەمەد کەریم

یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار ‌حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به حه‌بیب فه‌یلی ، حه‌بیب مام كه‌ریم ، كاكه‌ حه‌بیب، ساڵی ١٩٦٤ و له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌م ١٩٦٤، كۆنگره‌ی حه‌وته‌م ١٩٦٦ و كۆنگره‌ی هه‌شته‌م ١٩٧٠ ی حزب به‌ ئه‌ندام و سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌.

زانیاری زیاتر

حیلمی عەلی شەریف

یاساناس و سیاسەتمەدار حیلمی عه‌لی شه‌ریف، ساڵی ١٩٤٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه، له‌ به‌شداربووانی كۆنفرانسی نیسانی ١٩٦٤ى ماوه‌ته.

زانیاری زیاتر

پشتیوان سادق عەبدوڵا

یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار پشتیوان سادق عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ پشتیوان خۆشناو، ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

حسۆ شار

حسێن ئەحمەد تاهیر (١٩١١-١٩٩٢)، ناسراو بە حسێن ئەحمەد شار یان حسۆ شار، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشدارى شۆڕشى یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و دووەمى بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشدارى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل هەبووە.

زانیاری زیاتر

حسۆ مەلا

حسێن مەلا تەیمەس (١٩٢٠-٢٠١١)، ناسراو بە حسۆ مەلا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشدارى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵانى کردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن محەمەد کەکشار

حسێن محەمەد کەکشار (١٩١٦-٢٠١٥ )، ناسراو بە حسۆ محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرلقی وەرگرتووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر

حسۆ فه‌قێ ئه‌حمه‌د

حسێن فەقێ ئەحمەد (١٩٢٥-١٩٨٣)، ناسراو بە حسۆ فەقێ ئەحمەد، ئەکادیمى و پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشى دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە و سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستای خولی پێگه‌یاندنی كادیران بووه‌.

زانیاری زیاتر

حسۆ ساڵح

حسێن ساڵح نادر (١٩٠٠-١٩٩٣ )، ناسراو بە حسۆ ساڵح، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشى ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشى گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی سەرلقی وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

حسێن جەرجیس سەعید

حسێن جەرجیس سەعید (١٨٩٠-١٩٦٤)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شەڕ لە دژى عوسمانییەکان (١٩٠٧- ١٩٠٨) و شۆڕشى شێخ سەعیدى پیران (١٩٢٥ )و شۆڕشى ئارارات (١٩٢٧-١٩٣١) کردووە، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و فەرماندەی میحوەر بووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداربووی شۆڕشی ئەیلوول(١٩٦١-١٩٧٥) بووە و پلەی سەرلق و بەرپرسیارەتی نەخۆشخانەى شۆڕش وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

حسێن بەکر بەگ حالی

حسێن بەکر بەگ حالى (١٩٢٠-١٩٤٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆمارى دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

تەیموور جەعفەر موسا

تەیموور جەعفەر موسا (١٩٣٠-٢٠١٧ )، ناسراو به‌ ته‌یموور شكاك، ئەکادیمى و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووەلە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بڕوانامه‌ی دكتوراى هەبووە و مامۆستا بووە لە زانکۆى كوبان له‌ كراسنه‌ و لە‌ زانكۆی یه‌نگی یۆڵ له‌ كۆماری ئۆزبه‌كستان، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.

زانیاری زیاتر