سیروان یونس حەسەن ئەرگۆشی

سیروان یونس حەسەن لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ لە سوپای بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٥شەهید بووە.


شەهید سیروان یونس حەسەن لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. تا قۆناغى ناوەندى لە شارۆچکەى هەریر خوێندووە. ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى عێراق ڕاگوێزراون بۆ ناحیەى هەریر. ساڵی ١٩٨٣ باوکی لەلایەن ڕژێمى بەعس ئەنفال کراوە.

ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٢ لە سوپای بارزان بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى بەرگری کردن لەسەروەرى یاسا کردووە. ساڵى ١٩٩٥ لە گوندى مێرۆزى ناحیەى شێروان مەزن لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە و لە گۆڕستانی زولفەقار لە شارۆچکەی هەریر بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر