یەحیا عەبدوڵا تەها ئەحمەد

شەهید یەحیا عەبدوڵا تەها پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید دەبێت.


شەهید یەحیا عەبدوڵا تەها لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی داراشی سەربە ناحیەی بالیسانی قەزای شەقڵاوە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، یەحیا عەبدوڵا خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتیمە عەبدوڵا بووە و خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی یونس، پیرۆز، خاتوون، گوڵیزار.

لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لەلای خالید ئاژگەیی سەربە هێزی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان.

یەحیا عەبدوڵا و دەستەیەک هاوسەنگەری لە ساڵی ١٩٧٤ لە نێوان گوندی مەلۆک و مێرگەسەری سەربە ناحیەی بێتواتە هێرشیان کردۆتە سەر ڕەباییەکی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، دوای ڕووبەڕووبوونەوە یەحیا عەبدوڵا فیشەکی سەربازەکانی بەرکەوتووە و شەهید بووە، دواتر هاوسەنگەرانی جەستەکەی دەگوازنەوە گۆڕستانی گوندی نواوەی سەربە ناحیەی بێتواتەوە لەوێ بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر