یوسف محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌رانه‌یی

یوسف محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌رانه‌یی ناسراوه‌ به‌ (زانا)، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندى سەرانى دۆڵی ئاکۆیانى قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ٧ی شوباتى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە.


شەهید یوسف محه‌ممه‌د عه‌لی سه‌رانه‌یی ناسراوه‌ به‌  (زانا)، ساڵی ١٩٧٤ لە گوندى سەرانى دۆڵی ئاکۆیانى قەزاى ڕواندزی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، خێزاندار بووە و کچێکى هەبووە، تا پۆلی چوارى سەرەتایی خوێندویەتی، لە ٧ی شوباتى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە.

ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، هەمان ساڵ لە بەتالیۆنى حاجى کەریم سەرانەیی لە هێزى زۆزکی هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشدارى چەندین شەڕى داسەپاوى سەر پارتى لە سنوورى ڕواندز و سۆرانى کردووە.
لە ٧ی شوباتى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید بووە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر