یاسین محەمەد عەبدولقادر موراد

یاسین محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی بانی شاری شەهید بووە.


شەهید یاسین محەمەد، لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی گردە نازێی دەشتی شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. 

لە ساڵی ١٩٨٥ بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی عومەر غەمگین بەرپرسی ڕێکخراوی خورماڵی سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەمانکاتدا عومەر غەمگین بەرپرسی مەفرەزەی پارتیزانی هێزی سورێن بووە. 

شەهید یاسین بەشداری شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی چیای گوڵان، چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور کردووە.

 لە ساڵی ١٩٨٧ یاسین و حەوت هاوسەنگەری هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی بارەگایەکی سەربازی ڕژێمی بەعس لە گوندی بانی شاری سەربە دەشتی شارەزوور، چواردەوری بارەگا سەربازیەکەیان گرتووە و کە نزیک بوونەتەوە کەوتوونەتە کێڵگەی مینی چێندراو، لە ئەنجامدا یاسین و هاوسەنگەرانی شەهید بوونە. دواتر لە ڕێگەی چەند هاوسەنگەرێکییانەوە جەستەکانیان گوازراوەتەوە دەربەندی دزڵی خاکی ئێران و لەوێ بەخاک سپێردراون.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر