ژیاننامە
گۆرگیس یوسف مەتێ گۆگا لە ساڵی ١٩٥٠ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە دایکبووە. پیشەی کاسب بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. ترێزە خەنا مەتێ خێزانی بووە و کوڕێکیان هەیە بە ناوى دیلان گۆرگیس.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٦٤ لە رێگەی ئەحمەد زەخۆکەوە پەیوەندی بە ڕێزى ڕێکخستنەکانى پارتییەوە دەکات و ماوەی ١٠ ساڵ لە ناو شار هاوکاری و کاری تەنزیمی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەکات، تا لە ساڵی ١٩٧٤ ئاشکرا دەبێت و ڕوو لە شاخ دەکات. دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لە ١٩٧٥ ئاوارەى ئێران دەبێت. لە ساڵی ١٩٨٠ دەگەڕێتەوە و پەیوەندی دەکاتەوە بە هێزەکەی ئەحمەد زەخۆک، دواتر دەچێتە مەکتەبی سیاسی.
لە ساڵی ١٩٨٣ لە داستانێکدا لە دەڤەری لۆلان بریندار دەبێت و فیشەک بەر ڕانی راستی دەکەوێت، لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ مەفرەزەی ئەحمەد زەخۆک دێنە شارۆچکەی شەقڵاوە بۆ لێدان لە بنکەى پۆلیسی شەقڵاوە، لەوێش دووبارە بریندار دەبێتەوە.
لە ساڵی ١٩٨٨ بە مۆڵەت دەگەڕێتەوە بۆ شەقڵاوە، بەڵام لە رێگادا لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەر دەکرێت و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.