کەریم ڕەحمان محەمەد فەرەج

کەریم ڕەحمان، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٥ لە دەڤەری هەورامان شەهید بووە.


ژیاننامە

کەریم ڕەحمان محەمەد فەرەج، ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بانی شاری سەر بە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، بۆ خوێندنی قۆناغی سەرەتایی ڕووی کردۆتە ناحیەی خورماڵ و قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە، بەر لێشاوی سەربازی زۆرە ملێی ڕژێمی بەعس کەوتووە و دوای ماوەیەکی کەم گەڕاوەتەوە بۆ خزمەتی پێشمەرگایەتی، کەریم ڕەحمان خێزاندار بووە و خێزانی ناوی زافەران ساڵح بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی جەلال، ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید کەریم ڕەحمان محەمەد، ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێی هێزی سورێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا بارەگایان لە خۆرنەوەزانی دەڤەری هەورامان بووە، ساڵی ١٩٨١ به‌شداری شه‌ڕی ڕه‌زڵه‌ و پاڕه‌زان و شه‌ڕی پارتیزانی ده‌شتی شاره‌زوور و ساڵی ١٩٨٥ شه‌ڕی هێڵامپێی كردووه‌، ساڵی ١٩٨٤ پلەی فەرماندەی کەرتی سەربە بەتالیۆنی سێی هێزی سورێنی وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٨٥ دوای گرتنەوەی چەند سەنگەرێکی سەربازی ڕژێمی بەعس لە بەرزاییەکانی هێڵامپێی دەڤەری هەورامان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە کە کەریم ڕەحمان تێیدا بەشدار بووە، دواتر لەلایەن تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعسەوە سەنگەرەکانی پێشوویان تۆپباران کردووە و کەریم ڕەحمان محەمەد تۆپێکی بەرکەوتووە و شەهید بووە. لەلایەن هاوسەنگەرانیەوە تەرمی کەریم ڕەحمان گوازراوەتەوە گوندی ئەحمەد ئاوا و لەوێ بە خاکیان سپاردووە.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر