کەریم فەتاح قادر

شەهید کەریم فەتاح قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری لە گوندی حەسەن‌ئاوا کەوتوونەتە ناو گەمارۆی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای دەستگیر کردنیان کەریم فەتاح و سێ هاوسەنگەری گوله‌ باران کراون.


شەهید کەریم فەتاح قادر، ساڵی ١٩٠٢ لە گوندی حەسەن‌ئاوای سەربە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی جوتیاری بووە، کەریم فەتاح قادر خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کافیە محەمەد بووە و خاوەنی دوو كوڕ و دوو کچ بووە کە یەکێک لە کوڕەکانی بەناوی عومەر هاوسەنگەری بووە و لەگەڵ خۆی شەهید بووە، هەروەها كوڕ و كچەکانی ناویان ئەحمەد، خاوەر، بەهیە بووە.

ساڵی ١٩٦٣ لە ڕێگەی شانەی سەرەکی عەبدوڵا بەغدادی سەربە ڕێکخراوی نەوڕۆڵی لە لقی فەرەجی حاجی مەحمود کە سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە.

ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ شەهید حەمە گوڵپی و دەستەیەک هاوسەنگەری گەڕاونەتەوە گوندی حەسەن‌ئاوا بۆ پشوویەکی کورت و دابینکردنی پێویستیەکانیان، بەڵام ئاشکرا کراون و هێزێکی زۆری ڕژێمی ئەوکاتی عێراق گەمارۆی گوندەکەیان داوە و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، حەمە گوڵپی و چەند هاوسەنگەرێکی خۆیان دەرباز کردووە و کەریم فەتاح قادر و سێ هاوسەنگەری بە ناوەکانی عومەر کەریم فەتاح، حاجی کەریم، ساڵح محەمەد عەلی دەستگیر کراون و لە دەروازەی گوندەکە گوله‌ باران کراون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر