ژیاننامه
محه‌مه‌د زیاد حه‌مه مه‌حمود، ناسراو به کاکە زیادی کۆیە، له بنه‌ماڵه‌ی غهفورییه، ساڵی ١٩١٤ له شاری كۆیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر له‌دایك بووه، له لایه‌ن مامۆستا زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناره‌یی زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پێ خوێندراوه، كچه‌كانی خستووته به‌ر خوێندن كه له‌و سه‌رده‌مه باو نه‌بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبی به‌عس دوورخراوه‌ته‌وه بۆ شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٨٣ هاوكاری ماڵباتی بارزانی كردووه له شاری به‌غدا كه پیاوه‌كانیان شوێن بزركرابوون، ساڵی ١٩٩٠ گه‌ڕاوه‌ته‌وه شارۆچكه‌ی كۆیه، ساڵی ١٩٩١ له كاتی كۆڕه‌و ڕوو ده‌كاته كۆماری ئیسلامی ئێران، له ١٢ نیسانی ١٩٩١ له شارۆچكه‌ی نه‌غه‌ده (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) كۆچی دوایی كردووه و له ٢٥ی ئابی ١٩٩١ له گۆڕستانی كه‌كۆن له شارۆچكه‌ی كۆیه به‌خاك سپێردراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٣١ پشتگیری شۆڕشی یه‌كه‌می بارزانی كردووه، ده‌رچووی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه، ساڵی ١٩٣٣ له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی لاوان بووە له كۆیه كه به كۆمه‌ڵه‌ی منه‌وه‌ران ناسراو بووە. ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ١٩٤١ له كاتی دژایه‌تیكردنی ڕەشید عالی گه‌یلانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا ئه‌ندامی شاندی كوردی شاری هه‌ولێر و كه‌ركووك بووه بۆ شاری به‌غدا سه‌ردانی ڕەشید عالی گهیلانییان كردووه و له‌م یاده وتاری به زمانی خوێندووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٤٣ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی شارۆچكه‌ی كۆیه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٤٣- ١٩٤٥) پشتگیری شۆڕشی دووه‌می بارزانی كردووه، ئه‌ندام و لایه‌نگری كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٤٣ هاوكاری ماددی یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان له شاری به‌غدای كردووه، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به حزبی ڕزگاریی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ هاوكاری دارایی پێشكه‌شی حزبی شیوعی له كوردستانی عێراق (حزبی شۆڕش)ی كردووه بۆ له چاپدانی چاپهمهنییهكانیان، له ١٦ی كانونی دووه‌می ١٩٤٥ به تۆمه‌تی پشتگیری شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) دوور خراوه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له ژێر چاودێری پۆلیسدا بووه، ساڵی ١٩٤٥ به مه‌به‌ستی هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژ.ك) له شارۆچكه‌ی كۆیه پیتاك كۆ كردووه‌ته‌وه و خۆیشی هاوكاری دارایی پێشكه‌ش كردوون، ساڵی ١٩٤٥ هاوكاری دارایی پێشكه‌شی كۆماری دیموكراتی كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٤٦ به كڕینی خانووێك له شاری به‌غدا ئه‌م خانوویه وه‌ك به‌شی ناوخۆی قوتابیانی كورد به خوڕایی سوودی لێوه‌رگیراوه.
ساڵی ١٩٤٦ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا بووەتە جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد، ساڵی ١٩٤٦ ئه‌و كورده باشووریانه كه له كۆماری دیموكراتی كوردستان خزمه‌تیان كردبوو و ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان له‌لای ئه‌و داڵده ده‌دران و ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كانیان ده‌كران، ساڵی ١٩٤٧ زۆر له كادیرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی داڵده داوه كه له ده‌ستی سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی ئێران هه‌ڵاتبوون، وه‌ك سدیق حه‌یده‌ری، ساڵی ١٩٤٧ به نوێنه‌ری په‌رله‌مانی عێراقی هه‌ڵبژێردراوه و له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان چالاكی نواندووه و به‌رده‌وام له ته‌لاری په‌رله‌مان پشتیوانی له به‌ندی و دوورخراوه بارزانییه‌كان كردووه، ساڵی ١٩٤٨ به دروشمی ئازادی بۆ به‌ندكراوه بارزانییه‌كان به‌شداری خۆپێشاندانی به‌غدای دژ به واژۆكردنی په‌یماننامه‌ی پۆرتسموس له نێوانی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا و شانشینی عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٥٠ سه‌رپه‌رشتیی كۆنفڕانسی كۆیه‌ی كردووه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارتی دیموكراتی كورد به‌مه‌ش ئه‌ركی پارتایه‌تی و كاروباری پله‌ی پێبه‌خشراوی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كوردی به ئه‌نجام گه‌یاندووه، تا ساڵی ١٩٥١ كه جوله‌كه‌ی كۆیه به‌ره‌و كۆماری ئیسرائیل به زۆرهمللی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ڕهوانهكرانهوه به پشتگیر و هاوكاری جوله‌كه ناسراو بووه، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی عێراق بووە، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی شانشینی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٥٥ هاوكاری دارایی حزبی شیوعی عێراقی كردووه بۆ ناردنی نوێنه‌رێكی كورد بۆ كۆنگره‌ی قوتابیان و لاوانی جیهانی له وارشۆ، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٥٩دا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ره‌ی نیشتمانی له شارۆچكه‌ی كۆیه (هه‌ولێر) بووه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان پارتی و حزبی شیوعی عێراقی له كۆیه، ساڵی ١٩٥٧ پاره‌ی گه‌شتی جه‌لال حیسامه‌دین نوره‌دین ناسراو به جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ شاری مۆسكۆی به ئه‌ستۆ گرتووه كه به مه‌به‌ستی دیداری سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) چووبوو، له ٢٦ی ته‌موزی ١٩٥٨ له شارۆچكه‌ی كۆیه كۆبوونه‌وه‌ی به چه‌ندین كه‌سایه‌تی كرد بۆ چوونه شاری به‌غدا و ئاماده‌كردنی خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له ٢٧ی ته‌موزی ١٩٥٨ له‌گه‌ڵ شاندێك له كوردان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌غدای كردووه و پیرۆزبایی ڕووخانی ڕژیمی شانشینی له عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) كردووه، ساڵی ١٩٥٩ له ماڵی ئه‌و له شاری به‌غدا كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق به‌سترا.
له ٢ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ به واژۆی لیوا ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای چاكسازی كشتوكاڵی زۆربه‌ی زه‌وی و موڵكه‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، له ٢٢ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٠ به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانگه‌ی ئینحساری توتن دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له ١٦ی ئه‌یلوولی ١٩٦١ له به‌ندیخانه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و كوت به‌ند كراوه و ماڵی خاپوور كراوه، ساڵی ١٩٦٣ له‌دوای نه‌مانی ڕژێمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئازاد كراوه و له ٩ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل (كۆنگره‌ی كۆیه) بووه، ساڵی ١٩٦٣ له كاتی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل (كۆنگره‌ی كۆیه) له ماڵی خۆی میوانداری سه‌رۆك مستەفا بارزانیی كردووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٣ ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی (الحرس القومي) سه‌ر به حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سووتێنراوه، ساڵی ١٩٦٤ هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی باڵی سه‌رۆك و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی داوه، ساڵی ١٩٦٤ به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می گه‌ل (كۆنگره‌ی قه‌ڵادزێ) كردووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٥ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی هه‌مه‌دانی سه‌ر به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسته‌فا بارزانییه‌وه به‌ر به‌خشین بكه‌ون.
ساڵی ١٩٦٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاره‌دێ گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
محمود شیخ سین حسو الریكاني، شنگال (سنجار) في العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (أربیل ـ الأكادیمیة الكوردیة ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠١٢م)، ص ١١٧.
-
ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، كۆمه‌ڵێ یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، (كوردستان ـ شاره‌وانی كه‌لار ـ چاپخانه‌ی ئۆفسێتی تیشك ـ ٢٠٠٤ز)، ل ١٣٣.
-
ئاماده‌كردنی : سدیق ساڵح، عه‌بدوڵڵای سۆفی كه‌ریمی سه‌ڕاجی، سه‌ربازێكی ون له تاكه كۆماره‌كه‌ی كوردستاندا، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی به‌درخان ـ ٢٠٠٣ز)، ل ل ١٤٠ ـ ١٤١.
-
هۆشیار نوری له‌ك، ناودارانی كورد له دێڕێكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١٠ز)، ل ١٣.
-
اسماعیل شوكر ره‌سول، كه‌ركوك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له رووی رامیاری و بیری ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٧٣.
-
فاضل رسول، كردستان والسیاسة السوفیتیة في الشرق الأوسط، ترجمة غسان نعمان، (السلیمانیة ـ مكتب الفكر والوعي في الأتحاد الوطني الكردستاني ـ مطبعة مؤسسة حمدي للطباعة والنشر ـ ٢٠٠٨م)، ص ٢٤١.
-
ئاماده‌كردن : پێشڕه‌و ئه‌حمه‌د، له یادی كاكهزیادی كۆیه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٢٤٢٥، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه، ١٢ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ١٠.
-
ده‌قی وتار مام جه‌لال له مه‌راسیمی یادی ١٠ ساڵی شه‌هید سه‌ركرده عومه‌ر ده‌بابه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٢٦٧١، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، چوارشه‌مه، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٣.
-
رێبواری رێگای ته‌بایی گه‌ل ریزه‌كانی گه‌ل، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٢٦٧٠، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، سێشهمه، ٢١ كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٦.
-
دیمانه : ڕازاو ڕه‌زبه‌ر، دووره په‌رێزی دكتۆر پیرۆز، گۆڤاری شاووشكا، سه‌نته‌ری شاووشكا بۆ چالاكی ڕۆشنبیری، ژماره ١١، هه‌ولێر، پایزی ٢٠٠٤ز، ل ١٩.
-
ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ١٧٨، ٢١٧، ٣٩٩.
-
كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش)، ص ٢٣٨.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٩٣، ١١٩ ـ ١٢١، ١٢٣، ١٢٨.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٣٦، ٧٦.
-
عهبدوڕەحمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٤٤٤.
-
د‌یڤید مكدول، تاریخ الأكراد الحدیث، (بیروت ـ دار الفارابي ـ ٢٠٠٤م)، ص ٤٤٩.
-
جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢١٥.
-
قرار صادر من الهیئة العلیا للاصلاح الزراعي بأسماء من تقرر خضوعهم للقانون، جریدة الوقائع العراقیة، العدد ١٨٢، السنة الاولی، وزارة الأرشاد في العراق، بغداد، مطبعة الحكومة، الأثنین، ٨ حزیران ١٩٥٩م، ص ٤.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٣٢٣.
-
بن بوزید أسماء، مصطفی البارزاني ودوره في النضال الكردي ١٩٤٣ ـ ١٩٧٥، الجمهوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشعبیة، وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي، جامعة محمد بوضیاف المسیلة، كلیة العلوم الأنسانیة والاجتماعیة، قسم التاریخ، ٢٠١٩م، ص ٣٨.
-
فرهاد عوني، انطباعات عن احتفاء ابناء كویسنجق بزیارة البارزاني الخالد لمدینتهم، الحلقة ١٠، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الثاني ١٩٩٧م، ص ٤١.
-
حوسێنی حاجی قادر، كاكه زیادی حه‌مه‌غای گه‌وره‌ی كۆیه بیره‌وه‌ریه‌ك، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره ٢١، ئایاری ٢٠١٢ز، ل ل ١٠ ـ ١١.
-
فرهاد عوني، انطباعات عن احتفاء ابناء كویسنجق بزیارة البارزاني الخالد لمدینتهم، الحلقة ١٠، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الثاني ١٩٩٧م، ص ٤١.
-
تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ١٩٩٦ز)، ل ل ٦٠، ٨٨.
-
ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، به‌شی سێیه‌م، (ستۆكهوڵم ـ ١٩٩٤ز)، ل ١٢.
-
ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٩٠.
-
ب. هه‌وراز، كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ٢٧.
-
به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده، كورته مێژووی جووله‌كه‌كانی كوردستان، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٩٠.
-
به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به كۆماری مه‌هابادا بیره‌وه‌ریه‌كانم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ١٩٤٤ ـ ١٩٤٧، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ٩ ـ ١٠.
-
جمال بابان، أعلام الكرد، الجز‌ء الأول، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٥٠٠ ـ ٥٠١.
-
جمال فتح الله طیب، هێرشی حه‌ره‌سی قه‌ومی بۆ شاری كۆیه و ده‌وروبه‌ری له ساڵی ١٩٦٣دا، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره ٣٩، سلێمانی، چاپخانه‌ی ماردین، تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ز، ل ل ١٧، ١٩.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٣٤ ـ ٣٥، ٤٢.
-
فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٥٤ ـ ٥٩.
-
روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ٧٥.
-
محمد سهل طقوش، تاریخ الأكراد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥م)، ص ٣٠١.
-
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ١٥٣.
-
دیوید مك داول، تاریخ معاصر كرد، ترجمه ابراهیم یونسی، چاپ چهارم، (تهران ـ نشر پانیذ ـ چاپ دالاهو ـ ١٣٩٣ ھ.ش)، ص ٤٦١.
-
ڕەهبهر سه‌ید برایم، پڕشنگه‌كانی كه‌كۆن، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٣٢ ـ ٣٥.
-
سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ ش)، ص ١١٤٥.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٠٢.
-
عبدالرزاق مطلك الفهد، الأحزاب السیاسیة في العراق ودورها في الحركة الوطنیة والقومیة ١٩٣٤ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ شركة المطبوعات للتوزیع والنشر ـ ٢٠١١م)، ص ٢٤٩.
-
العرب والكرد المصالح والمخاوف والمشتركات، سعد بشیر اسكندر، الثابت والمتغیر في الموقف القومي الكردي تجاه السلطة العربیة في بغداد خلال العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ المركز العربي للأبحاث ودراسة السیاسات ـ ٢٠١٩م)، ص ٩٧.
-
عه‌بدولخالق مه‌عروف، كۆیه ... ناودارانی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی مناره ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٧٢ ـ ٧٦.
-
عوسمان مسته‌فا خۆشناو، له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا گه‌ڵاوه‌ریوه‌كان، (هه‌ولێر ـ كۆمه‌ڵگای چاپه‌مه‌نی شه‌هاب ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٧٣.
-
فاتح رسول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ـ ١٩٧٩ز)، ل ل ٤٠٧ ـ ٤٠٩.
-
كریم شاره‌زا، المناضل الكوردي كاكه زیاد آغا غفوري ١٩١٤ ـ ١٩٩١، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٨٩٣. الجمعة، ٢٥ أیلول ١٩٩٨م، ص ١٣.
-
كه‌ریم شاره‌زا، "له یادی نیشتمانپه‌روه‌راندا : كاكه‌زیاد ئاغای كوردپه‌روه‌ری ئاشتیخواز"، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٠٨١، دوو شه‌مه، ٧تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ز، ل ٦.
-
كه‌ریم شاره‌زا، كاكه زیاد له كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تیه‌وه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٣١٠، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٣ نیسانی ١٩٩٧ز، ل ٦.
-
كه‌ریم شاره‌زا، كاكه زیاد ئاغای غه‌فووری، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٣٣٥٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ١٢ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ٧.
-
محمد عامر دیرشهوي، البنیة الدینیة ـ السیاسیة في كوردستان، (أربیل ـ مطبعة هیڤي ـ ٢٠١٦م)، ص ص ٢٤٥، ٣١٧.
-
مرسوم جمهوري رقم ٧٣٩، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ٤٦٧، السنة الثالثة، بغداد، الأثنین، ٩ كانون الثاني ١٩٦١م، ص ٤.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ كاوا للثقافة الكردیة ـ ١٩٩٧م)، ص ٢١٦ ـ ٢١٧.
-
مه‌ولود ژاكاو، كاكه زیادی حه‌مه‌غا، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره ٥٥، سلێمانی، چاپخانه‌ی بینایی، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ز، ل ٤٠.