شه‌هید ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له گوندی خه‌لانی سه‌ر به ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه. تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە و خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سنووری لیژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٨٣ پلەى به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایمی له سنووری لیژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كی پارتى دیموکراتى کوردستان وەرگرتووە.
له شه‌ڕە‌كانی چیای گردمه‌ندیل، وێزێ و شه‌ڕە‌كانی دیكه‌ی دەڤەرى باڵه‌كایه‌تی به‌شداریی كردووه. له ٢٤ی ئایاری ١٩٨٨ له شه‌ڕی چیای دڕە‌بی دژى سوپاى عێراق له سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ شه‌هید بووه. ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی ناحیه‌ی وه‌رتێ، به خاك سپێردراوه.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


