ڕەشید محەمەد فەقۆ

ڕەشید محەمەد فەقۆ ناسراو بە ڕەشید ئیسۆمەری، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئیسۆمەر لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسوری پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٢ پلەى سەرقۆلى وەرگرتووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


ڕەشید محەمەد فەقۆ ناسراو بە ڕەشید ئیسۆمەری لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئیسۆمەر لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسوری پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە شارى نەغەدە نیشتەجێ بووە، لەوێ گوازراوەتەوە بۆ شارى کەرج، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. لە ڕۆژی ٧ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردووە.

ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەلاى زوبێر فەقۆى براى بۆتە پێشمەرگە، ڕەشید محەمەد فەقۆ بەشدارى شەڕەکانى گەلى زاویتە و لۆمانا و ماخۆبزنى لەدەڤەرى بادینان کردووە، ساڵى ١٩٦٢ دواى شەهیدبوونى زوبێر فەقۆى براى لە شەڕى مرێبا لە شوێنى ئەو کراوەتە سەرقۆل. بەشدارى شەڕى سەری ئاکرێ لە ساڵى ١٩٦٢ و شەڕى پیرس لە ساڵى ١٩٦٣ کردووە، دواى پاککردنەوەى دەڤەرى بادینان لە سوپا و جاشى عێراق، لەگەڵ مەلامستەفا بارزانى پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەرى سۆران و کراوەتە پاسەوانى تایبەتى مەلا مستەفا بارزانی و تا ساڵى ١٩٧٥ لەو ئەرکەى بەردەوام بووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى  باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و بەشدارى شەڕى دژى سوپاى عێراق کردووە، ساڵى ١٩٩٣ کراوەتە بەرپرسی لێژنەى کۆمەڵایەتى سەر بە مەکتەبى کۆمەڵایەتى گشتى لە گوندەکانى نزارى.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

شێخەڵا ئیبراهیم شێخەڵا

شێخەڵا ئیبراهیم شێخەڵا، ساڵى ١٩٤٩ لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٤ وەک پێشمەرگە چووتە ڕیزی شۆڕشی، ساڵى ١٩٨٠ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە، ساڵى١٩٩٢ بریکارى وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێرى بووە. ساڵى ٢٠٠٥ ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بووە، هەڵگری مەدالیای بارزانی یە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا دەروێش عەلی

عەبدوڵا دەروێش عەلی، ناسراو بە (عەبدوڵا دەروێش ئەرەدنی)، ساڵی ١٩٤٥ لە دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە. هەڵگری مەدالیای بارزانی یە.

زانیاری زیاتر

مستەفا ئامێدی

مستەفا حسێن محەمەد، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شارەزایی هەبووە لە بەکارهێنانى بێتەل و بەرپرسی بێتەلى هێزى بادینان بووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

عەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان

عەلی سلێمان عەبدوڵا سلێمان، ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٤ وەک پاسەوانى جەنەراڵ مستەفا بارزانی ئەرکى بینیووە، دوایی کۆچی دوایی جەنەرال مستەفا بارزانی بووتە پاسەوانی تایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە.

زانیاری زیاتر

یاسین بێرۆخی

یاسین جەوهەر ماماڵ، ناسراو بە (یاسین بێرۆخی)، ساڵی ١٩٢٥ لە پاریزگای هەکاری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٤٦ لە کۆماری دیموکراتی کوردستان پەیوەندى بە هێزى بارزانەوە کردووە، ساڵی ١٩٦١ بووتە پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر