ڕەشید ساڵح ڕەشید ستونی

ڕەشید ساڵح ڕەشید، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بەڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگە کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


ڕەشید ساڵح ڕەشید، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە و خاوەنى چوار منداڵ بووە، تا پۆلى سێی ناوەندى خوێندووە. ساڵى ١٩٩٠ ئاوارەى وڵاتى تورکیا بووە و ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان و لە گوندى لێلوک نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بەڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە لە سنوورى لێژنە ناوچەى مێرگەسۆر. ساڵى ١٩٩١ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە لاى فەرماندە مەلحەم درى بۆتە پێشمەرگە لە سوپاى بارزان. ساڵى ١٩٩٣ بۆتە ئەندامى کۆنگرەى ١١ى پارتى دیموکراتى کوردستان. ساڵى ١٩٩٤ گوازراوەتەوە بۆ هێزی ١٠٤ بە فەرماندەیی حەمید ئەرگۆشى و بۆتە بەرپرسی ڕێکخستنى هێز.

ساڵى ١٩٩٦ لە شەڕێکى بەرگرى لە گوندى مێرۆزى دەڤەرى مزورى باڵا دژى چەکدارانى pkk بەسەختى بریندار بووە، ساڵى ١٩٩٧ لە گوندى مێرۆز لەلایەن چەکدارانى pkk شەهید کراوە و تەرمەکەى لە گۆڕستانى گوندى لێلوک بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر