ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.


شەهید ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ڕوست سەربە شارۆچکەی سمیلان لە قەزای چۆمان ئیدارەی سەربەخۆی ئیستای سۆرانی لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، سەڵت بووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید کراوە.

 ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای ٦ی سۆران بۆتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر