ڕزگار نەبی ڕەسول

شەهید ڕزگار نەبی ڕەسول، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لەشەڕی ناوخۆ لە چیای بۆڵێ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی ینک شەهید بووە.


ڕزگار نەبی ڕەسول، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی هاودیان سەربەقەزای سۆران پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

 ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی کردووە، ساڵی ١٩٩٦ بۆتە پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لەشەڕی ناوخۆ لە چیای بۆڵێ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی (ینک) شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر