چاوشین هەمین فەقێ پیرانی

چاوشین هەمین فەقێ، ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیەی پیران لە دایک بووە. ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


چاوشین هەمین فەقێ، ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیەی پیران سەربە قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە و خاوەنى چوار منداڵ بووە.
ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان دژى حکومەتى عێراق کردووە، هەمان ساڵ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لەگەڵ موسا گەردى بۆتە پێشمەرگە. بەشدارى چەندین شەڕى بەرگرى لە سەروەرى یاسا کردووە.

ساڵى ١٩٩٧ لە بەردەنازى ناحیەى حاجى ئۆمەران لەلایەن چەکدارانى pkk شەهید کراوە و لە گۆڕستانى ناخیەى پیران بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر