ئەنوەر جەعفەر مەولود حەمەدئەمین

ئەنوەر جەعفەر، ساڵی ١٩٦٧ لە شاری هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٤ لە قۆناغى یەکەمى پەیمانگا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.


شەهید ئەنوەر جەعفەر، ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی خانزادی شاری هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٧ قوتابى دوا قۆناغى  بەشی کارەبای پەیمانگای پیشەسازی بووە لە شاری هەولێر و خوێندنى تەواو نەکردووە. 

ساڵى ١٩٨٤ لە قۆناغى یەکەمى پەیمانگا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە و بەشداری کارای هەبووە لە چالاکییە نهێنییەکانى ناو شاری هەولێر. 

ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی ڕێنوێنى بۆ مەفرەزەیەکى هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانى چالاکییەک کەبریتیی بوو لە کوشتنى پارێزگاى هەولێر. پێش ئەنجامادنى چالاکییەکە ئاشکرا دەبن، شەهید ئەنوەر دەربازى دەبێت و پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان لە خنێرەى دەڤەرى سیدەکان کردووە. 

ساڵى ١٩٨٧ بەنهێنى گەڕاوەتەوە ناو شارى هەولێر بۆ ئەنجامدانى چەند چالاکییەکى پارتیزانى، هەمان ساڵ دواى گەڕانەوەى لە گوندى سیساوەى ناحیەى حەریرى قەزاى شەقڵاوە دەکەوێتە بۆسەیەکى سوپاى عێراق و دەسگیر دەکرێت و لەو ساوە هیچ سۆراغێکى نییە و یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سابیر عوسمان عەلائەدین

سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە گۆرستانی گوندی دۆڵەبەکرە بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

زکری هاجو کەسو

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار خورشید عارس

ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە

زانیاری زیاتر