ئەنجومەن یارئەحمەد ئەفراسیاو

ئەنجومەن یارئەحمەد ئەفراسیاو، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەدئاوا شەهید بووە.


ئەنجومەن یارئەحمەد ئەفراسیاو، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی زەردەهاڵی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.

ساڵی ١٩٧٤ بۆتە پێشمەرگە لەلای ئەکبەر حەیدەر خانەقینی کە سەربە لقی چواری بەتالیۆنی حەوتی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول لە دەڤەری مێرگەسۆر و ڕەواندوز و بێخاڵ ئەرکی پێشمەرگایه‌تی بینیووە، لە مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٨١ دووبارە بۆتەوە بە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌فه‌رمانده‌یی نادر هه‌ورامی، یه‌كێك بووه‌ له‌ نزیكه‌كانی نادر هه‌ورامی، لای ئه‌و ئەرکی وەرگرتووە.  

ساڵی ١٩٨٣ بەژداری کردووە لە شەڕی ئەحمەد ئاوا، لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەروەها لەگەڵ ئەودا دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی ڕەئوف هەجیجی و سەید کەمال شەهید بوونەوە.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سەعید حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

سەعید حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (سەعید حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٣٩له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی كاكۆ فه‌قیانه‌یی

حوسێن حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه‌ به‌ (حوسێن حه‌مه‌د خۆشناو)،‌ ساڵی ١٩٤٢ له‌ گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤‌ له‌ به‌ری چیای كوڕە‌ك له‌ ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

كەریم قـادر خدر بنمێردەیی

كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره‌)، ساڵی ١٩٢٨، له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جخسی یەحیاخان شەکر بێرۆخی

جخسی یه‌حیاخان شكر بێرۆخی گەردی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر كانیه‌قوڕی

مه‌جید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عومه‌ر، ناسراوه‌ به‌ (مه‌جید كاروانچی)، ساڵی ١٩٣٧ له‌ گوندی كانیه‌قوڕی‌ قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦٣ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ١٩٦٥ ‌له‌ هێرشێكی گه‌وره‌ی سوپای سوپای عێراق، بۆسه‌ر زنجیره‌ چیای كوڕە‌ك شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر